دەربارەی ئێمە

گەڵاڵەنامەی سێکولاریزم لە کوردستان

نێوەندی سێکولار لە کوردستان کاردەکات بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی سێکولار لە هەرێمی کوردستان، هەوڵدەدات بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجانەی خوارەوە:
• جیاکردنەوەی ئاین لە دەوڵەت‌و چەسپاندنی لە دەستوردا .
• یەکسانیی مرۆڤەکان لەبەرامبەر یاسادا بەبێ لەبەرچاوگرتنی جیاوازی ئاینیی، مەزهەبیی، بیروڕا، بیرباوەڕ، جێندەر، نەتەوەو ڕەگەز.
• یەکسانیی نێرو مێ لە هەموو بوارەکانی یاسایی، ئابوریی‌و کۆمەڵایەتیی.
• ئازادی ڕادەربڕین، ئازادی ویژدان، ئازادی ڕەخنەگرتن‌و توێژینەوەو داهێنان‌و نوێخوازی.
• دانانی یاساکانی باری کەسیی‌و یاساکانی سزادان لەسەر بنەماو پرینسیپە سێکولارەکان‌‌و دووربن لە پەیڕەوکردنی بنەماکانی هەر ئاینێک.
• سیستەمی خوێندن‌و پەروەردە دووربخرێنەوە لە بەرنامەی ئاینییەکان‌و دەزگا ئاینییەکان.
• حکومەت‌و دەزگا دەوڵەتییەکان هیچ پشتیوانییەکی ماددیی دامەزراوە ئاینییەکان نەکەن.
• قەدەغەکردنی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی‌و تەکفیر لەڕێگەی بەکارهێنانی هەر دامودەزگایەک بێت بە دامودەزگا ئاینیی‌و شوێنە ئاینیەکانیشەوە.

********************************

پرەنسیبی بڵاوکردنەوەی بابەت لە سايتی ناوەندی سێكولار لە كوردستان

•    بابەتەکان لەگەڵ بواري سێکولاریزم بگونجێ (وەک  دەستور ، ئيسلامي سياسي ، ئايبن و مەزهەبەكان ، ئازاديي بيرورا ، مافي مرۆڤ  ، مەسەلەی  ژنان ، جياكردنەوەی ئاين لە دەولەت ، خويندنی ئاين لە سيستەمی پەروەردە و خوێندندا، ميژوی سێكولاريزم و ئەزمونەکانی…تاد.
•    ناوزڕاندنی شەخسی تێدا نەبێت.
•    سایت بریار لە سەر بڵاوکردنەوە یان نەکردنەوە دەدات و هۆی بڵاونەکردنەوە بە خاوەنی بابەتەکە دەگەیەنێت يان داوای گۆڕینی ئەو شوينانە دەکات کە پيويستی بکات نوسەر دەستكاری بكاتەوە.
٤- لەناردنی هەواڵدا پێویستە سەرچاوەی هەواڵ دیاربێت و پشت بە بەڵگە ببەستێت

One comment

  1. بو من دوشت زور كرنكة كة دةبيتة مايةي دوبارة نةبونةوةي تالاوي شكستةكاني هةر هةوليكي لةو شيوةيةو سةرخستني ئةم جولانةوةي سكيولاريزمة كة ئةم دةخالةش بريتية لة 1- تةركيز نةخستنة سةر و دورخستنةوةي هةر دةموجاويكي سواو يالايةنكر (جا بو هةر لايةنيك و ئايديولوزيايةكبي ) 2- هةول بدري نةهيلدري هيج كةسيك خوي بكا بة خاوةن و قسةكةري بةكورتي هيج جورة شةخسةنةو لايةنكريةكي بيوة ديار نةبي جونة هةم كورد و كةلاني كوردوستان مارانكازي شةخسةنةن و هةم بةربرسياريتيكيشة بةرامبةر بة بيروزي و كةورةيي سيكولاريزمة لة ئيستا و ئايندةي ولات و ناو جةكة خالي سيهةم ئةكةر بيويست بكات ئةوةية كة نةهيلدري بة نةغمةو اسلوبي خطابي هيج كام لة ميمبةرة جةبةكان بي بةراستي من كة كويم لة ناوةنديكي ئيمزا كوكردنةوةي سليماني كرت هةستم كرد كةمبينيكي جةبةكاني ئيرانة ئةكةر جي ئيمزاشم كرد بةلام ئةوة بو خةلكي سادة جيي سلةمينةوةية سوباس

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *