کەمپینی بەرگرتن بەسنوردارکردنی ئازادی رادەربڕین دژایه‌تی خۆی‌ له‌به‌رامبه‌ر بڕیارێكی داواکاری گشتی راده‌گه‌یه‌نێت

Azadiکەمپینەكە پێیوایه‌ كه‌ ئەم بریارەی داواکاری گشتی بۆ سەپاندنی” پیرۆزییە ئاینی‌و سیمبولە نەتەوەیەکان” لەڕێگای دەزگا فەرمیەکانەوە بەسەر خەڵکی کوردستاندا لەدرێژەی هەمان ئەو هەوڵانەدایە کە لەپەرلەمان درا بۆ سەپاندنی یاسای پاراستنی پیرۆزیە ئاینیەکان
18 تشرینی یەکەم, کوردستانی سلێمانی‌ – م. ع –

کەمپینی بەرگرتن بەسنوردارکردنی ئازادی رادەربڕین، دژایه‌تی خۆی‌ له‌به‌رامبه‌ر بڕیارێكی داواکاری گشتی راده‌گه‌یه‌نێت بۆ سەپاندنی “پیرۆزییە ئاینی‌و سیمبولە نەتەوەییەکان” داواش له‌سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان ده‌كات كه‌ ڕەتکردنەوەی “پڕۆژە یاسای پاراستنی پیرۆزییە ئاینیەکان” به‌ره‌سمی‌ رابگه‌یه‌نێت.

سلێمانی‌، ئاوێنه‌نیوز: له‌نامەیەکی کراوەدا بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی‌ كوردستان، كه‌مپینی‌ ناوبراو رایده‌گه‌یه‌نێت، “دوای ئەوەی کە “پرۆژە یاسای پاراستنی پیرۆزییە ئاینیەکان” لەپەرلەمان پەکی کەووتوە لەئەنجامی نارەزایەتی ئازادیخوازان، خەریکە لەدەرەوەی دەسەڵاتی پەرلەمان لەژیر ناوی بریاری وەزارەتدا بەسەر خەڵکیدا دەسەپینرێت.”

ڕۆژی ٢٤/٠٩/٢٠١٢ سەرۆکایەتی داواکاری گشتی لەوەزارەتی داد بەنوسراوەی ژمارە ( ٥/ ١١٧٠) ڕینماییەکی بۆ گشت وەزارەتەکان‌و دەزگاکانی حکومەت دەرکردوە کە “لەکاتی ئاگادربونیان لەبڵاوبونەوەی هەر بابەتێک کە “سوکایەتی بەئایین‌و متژووی کوردو سیمبولە نەتەوایەتیاکان” بکات، پێویستە لەسەر سەرجەم فەرمانگەو بەڕیوەبەرایەتیەکان کە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئاگادار بکەنەوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی”و بەدواشیدا لە ١٥/١٠/٢٠١٢وەزارەتی ئەوقاف ئەم بڕیارەی خستۆتە بواری جێبەجێکردنەوە بەنوسراوی ژمارە ٧٢٢٧.

کەمپینی بەرگرتن بەسنوردارکردنی ئازادی رادەربڕین پێیوایه‌ كه‌ ئەم بریارەی داواکاری گشتی بۆ سەپاندنی” پیرۆزییە ئاینی‌و سیمبولە نەتەوەیەکان” لەڕێگای دەزگا فەرمیەکانەوە بەسەر خەڵکی کوردستاندا لەدرێژەی هەمان ئەو هەوڵانەدایە کە لەپەرلەمان درا بۆ سەپاندنی “یاسای پاراستنی پیرۆزیە ئاینیەکان”.

كه‌مپینی‌ ناوبراو ده‌پرسێت “ئایا پەرلەمانی کوردستان چ هەڵویستێک دەنوێنێت لەبەرامبەر حساب نەکردنی داواکاری گشتی بۆ دەسەڵاتی یاسادانانی پەرلەمان‌و ڕای لیژنەکانی یاسایی‌و مافی مرۆڤ‌و ڕۆشنبیری‌و ڕای بەشێکی زۆر لەپەرلەمانتاران کە “پڕۆژە یاسای پاراستنی پیرۆزییە ئاینیەکانیان” ڕەتکردۆتەوە، کەچی داواکاری گشتی ناوەرۆکی هەمان یاسا دەکاتە بڕیاری وەزارەتی دادو دەیەوێت بەسەر کۆمەڵگەی کوردستاندا بییسەپێنێت؟.”

له‌نامه‌ی‌ كه‌مپینه‌كه‌دا هاتووه‌، کەمپینی بەرگرتن بەسنوردارکردنی ئازادی ڕادەربڕین هەرچۆن لەدژی “پڕۆژە یاسای پاراستنی پیرۆزییە ئاینیەکان” دەنگی خەڵکی ئازادیخوازی بەرزکردەوەو ئەو پلان‌و هەوڵەی بۆ خنکاندنی ئازادی لەپەرلەماندا پەکخست، بەهەمان شێوە لەدژی بڕیاری داواکاری گشتیشە بۆ سەپاندنی “پیرۆزیە ئاینی‌و سیمبولە نەتەوەییەکانیش” لەبەرئەوەی “هەمان ئامانجی سەپاندنی تاکڕەوی سیاسی‌و پیرۆزی دەسەڵاتی لەپشتەو ئاکامەکەی دروستکردنی دۆخێکە کە کەس نەتوانێت ڕەخنەی ئەو لایەن‌و کەسایەتییانەش بکات کە بەناوی دین‌و نەتەوەوە قسەدەکەن‌و دەسەڵاتێکی ڕەهاو تۆتالیتارو دیکتاتوری دروست دەکا.”

کەمپینی بەرگرتن بەسنوردارکردنی ئازادی رادەربڕین، جارێكی‌ دیكه‌ داوا له‌سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان ده‌كات كه‌ بڕیاری ڕەتکردنەوەی “پڕۆژە یاسای پاراستنی پیرۆزییە ئاینیەکان” بەکۆمەڵگەو حکومەتی هەرێم ڕابگەیەنن تاکو هیچ وەازرەت‌و دەزگایەکی حکومی نەتوانێت بەبڕیار ئەم یاسایە بسەپێنێت بەسەر خەڵکی کوردستاندا .

دوای‌ ئاماده‌كردنی‌ پرۆژه‌ یاسای‌ “پاراستنی‌ پیرۆزییه‌ ئاینییه‌كان” له‌لایه‌ن سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، كه‌مپێنێك به‌ناوی‌ “کەمپینی بەرگرتن بەسنوردارکردنی ئازادی رادەربڕین” له‌لایه‌ن سه‌دان رۆشنبیرو رۆژنامه‌نووس‌و چالاكوانی‌ مه‌ده‌نی‌ پێكهێنرا، به‌مه‌به‌ستی‌ په‌سه‌ندنه‌كردنی‌ ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌وه‌، به‌و بیانوه‌ی‌ ئه‌و یاسایه‌ ده‌بێته‌ رێگر له‌به‌رده‌م ئازادییه‌كاندا.

About admin

Check Also

ڕیکلام بۆ “بەشودان”دەستدرێژی سێکسی بۆسەر منداڵان تاوانە، دەبێ قەدەغەبکرێ!

ڕیکلام بۆ “بەشودان“دەستدرێژی سێکسی بۆسەر منداڵان تاوانە، دەبێ قەدەغەبکرێ!  بانگخوازێکی ئایینی بەناوی “عبدالواحد” پروپاگاندە بۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *