ناوەندی سیکۆلاری کورد لە دانمارک بەهاوکاری سەنتەری کلارا سیمینارێکی ئەنجامدا

لەدنیای ئەمڕۆدا، سۆشیال میدیاو میدیای ئەلیکترۆنی ئەو ئاپ وپەیجە مەترسیدارانەی راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ کارلێکی خراپی لەسەر گەنجان و لاوان داناوە کە لاوان بەرەو توندوتیژی کێش ئەکەن، یان ئەو ڕێکخراو و گروپانەی کە لەم ڕۆدا لاوان بەرەو ولادان و توندوتیژی بە کێش ئەکەن نەک لەووڵاتی دانمارک بەلکو لەزۆرێک وولاتانی ئەورووپا بنکەو بارگەو بنە یان هەیە،
ئەمە خۆی لەخۆیدا بەباری نێگەتیڤدا مەترسیەکە بۆ کۆمه‌ڵگاو باری دەروونی لاوان و لەبری کۆمەڵگایەکی تەندروست و پێشکەوتوو،
ناوەندی سیکۆلاری کورد لە دانمارک وە ک ناوەندێکی مۆدێرن سیکۆلار بڕوا ی تەواوی بە کۆمەڵگایە کی سیکۆلار و کراوەو پێشکە وتوو هەیە وە کۆمەڵگایەکی تەندروست دور لە توندوتیژ…
بە یەکێک لەبنەما سەرەکیەکانی سیکۆلاریزم ئەزانین!!
ناوەندی سیکۆلاری کورد لە دانمارک بەهاوکاری سەنتەری کلارا کە بۆ ژنان و گەنجان کاردەکات سیمینارێکی هوشیاری و ڕۆشنبیری بۆ رێکخراو ی ئەمەل حەیات کە ڕێکخراوێکی مۆدێرنی دانمارکیە لە بەرواری 4/7 رۆژی یەکشەممە لە مەڕ مەترسی میدیای ئەلیکترۆنی و وە ئەو ئاپ و پە یجانە ی کە کارلێکی خراپی لەسەر گەنجان هەیە و بەرەو توندوتیژی ئە بەن ساز کرا وە زانیاری دروست لەسەر چۆنیەتی و هۆشیاری دوور کەوتنەوە لە سەر میدیای ئەلیکترۆنی نێگەتیڤ بەوردی باس کرا،
لەلایەن دوو نوێنەری رێکخراوی پڕۆفیشناڵی رێکخراوەکە بەزمانەکانی کوردی و دانمارکی پێشکەش کرا بە تێبینی و سەرنجی ئامادەبووان سیمینارەکە گەرم ڕا گیرا……

About Secular Kurdistan

Check Also

کاتێ شادی و خۆشی تۆبە بە دواکەوتویی دەکا

کاتێ شادی و خۆشی تۆبە بە دواکەوتویی دەکا مەلا هەڵۆ کاتێک وەک میراتگری داعش بەرامبەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *