ئيسلام هيچ شتيكي نويي باشي بۆ مرۆڤايه‌تي نه‌هيناوه‌


سالار باسيره‌

مۆدێلی ئیسلام و ئيسلامي سیاسی بە شێوەیەکی گشتی لە مێژووی خۆیدا سەرکەوتو نەبوەو لە ھەر شوێنێک ئەم ئاینە دەسەلات و دەولەت بوبێت پێشیل کردنی مافەکانی مرۆڤ تێیدا ھەبووەو نادادپەروەرانە مامەلەی ڕەگەزی مێینەشی کردوە ، ھەروەھا دەسەلات مەرکەزی بووە ، مەرکەزیەتیش لەگەل دیموکراسیەتدا نەگونجاوە ، ئیسلام لەو ١٤٠٠ سالەدا ئەمڕۆشی لەسەر بێت نەیتوانیوە شتێکی نوێ بۆ مرۆڤایەتی بھێنێت. ئێستە لەگەل سەردەمی تەکنەلۆژیاو پێشکەوتن و جیھانگیری و مەعریفەو داھێنان و زانست و پێشکەوتنی بواری ئابوری و کۆمەلایەتی و شارستانیەت ھوشیاری کۆمەلایەتیش گەشەی کردوەو ئاین لەگەل خۆیدا ڕادەمالێت بەتاییبەت کە ئاین بە ئیسلامیشەوە ناتوانێت ببێتە سیستەمێکی ئابوری و کۆمەلایەتی سەردەم. پێش دە سال ئەوروپیەکان مەرکەبێکی بچکۆلەی پشکنینیان بۆ نیازکێک ناردوە کە ٦.٤ ملیۆن کم دوورە لە زەویەوەو لەسەر ئەو نیازکە بچووکە نیشتەوە کە ڕوبەرەکەی تەنھا چوار کم دوجایە بۆ لێکۆلینەوە لە کەون و زەوی …تاد.

ئەوەیە پێشکەوتن کەچی تازە بە تازە مەلاکان و بەناو زانا ئاینیەکانی لای ئێمە کە زانست لە ھەگبەکەیاندا نیە سەرقالی بە گەوج کردنی گەنجەکانمانن بە ناوی ئاینەوەو لە خەمی دروسستکردنی دەولەت و خەلافەتی ئیسلامین… ئەوە چ کارەساتێکە؟

ڕۆژئاواو ھاوشێوەکانی بە تەکنەلۆژیاو زانست و مەعریفە دونیایان داگیر کردوەو یەکێتیەکیان دروستکردوە کەچی بەو ھەموو دەولەتە ئیسلامیانەوە نەک ھەر یەکێتیەکی ئابوری و ئەمنییان نیە بەلکو لەسەر دەسەلات و چاوچنۆکی وەک گورگ کەوتونەتە گیانی یەکترو گەلەکانیشیان دوچاری کوێرەوەری و میحنەت کردوە. ئەو چەکانەش کە یەکتری پێدەکوژن لە دەولەتە مەسیحیەکانی دەکڕن کە ئیسلامیەکان بە دارالکفر و کۆمەلگاکانی بەربەرەلا نێویان دەبەن.

About Secular Kurdistan

Check Also

ناوەندی سیکۆلاری کورد لە دانمارک بەهاوکاری سەنتەری کلارا سیمینارێکی ئەنجامدا

لەدنیای ئەمڕۆدا، سۆشیال میدیاو میدیای ئەلیکترۆنی ئەو ئاپ وپەیجە مەترسیدارانەی راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ کارلێکی خراپی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *