مرۆڤ چۆن و بۆچی خودای ساز کرد ؟

مرۆڤ چۆن و بۆچی خودای ساز کرد ؟

عەلی ئاشناگەر

مرۆڤ کاتێک فێری کار و بیرکردنەوە بوو ، کاتێک هەستی بە بونی خۆی کرد ، بوو بە مرۆڤ !
ترس لە نەمان و ئارەزوی ژییانی هەتا هەتایی بو بە یەکێک لەو پرسانەی کە بیری مرۆڤی تاکو ئێستاش بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە ! چونکە مرۆڤ هێشتا بە سەر مەرگدا زاڵ نەبوە و نایهەوێش بە خۆی بسەلمێنێ کە لە ناودەچێ . کە وابوو خەیاڵی زیندو بونەوەی دوای مردن ، یاکو ئاڵوگۆڕی ڕەوان (روح ) لەگیان لەبەرێکەو بۆ گیانلەبەرێکی کەی ساز کرد ( تەناسوخ ) .

تا بەم جۆرە متمانە و دڵخۆشیەک بە خۆی بدا و بە سەر ترسی نەماندا زاڵ بێت !
بۆ ئەنجامی ئەو کارەش خودای ساز کرد ! هەر چەند کردەوەکان ووتەکانی خوای خەیاڵیش لە گەڵ بیری مرۆڤ و لۆژیک ( مەنتق ) ناگونجێ ، بەڵام مرۆڤ چاوی خۆی لە ئاست ئەم نەگونجانانەدا دەقوچێنێ تاکو نەکا ئەم خەیاڵە شیرینەی لێ پوچەڵ بێتەوە ! 


لە لایەکیشەوە کونجکاوی مرۆڤ وەک بورکانێک وایە کە وەستانی بۆ نییە ! بۆ ڕام‌کردنی ئەم هەستە سەرکێشەش بونی خوا پێویستە ! تاکو وەڵامی هەرشتێکی نەزانی بە خودای بسپێرێ ! کەوابو ترسی نەمان و سەرکێشی بیری مرۆڤ بوون بە هۆی سازکردنی خودا ! لە لایەن بیرمەندانی ئایینیەوە بیری ئایینی بیرێکی تەواو و بێ هەڵەیە ! بە بڕوای ئەوان ئایین وڵامی هەمو پرسیارێکی لە لایە ! کە وابو مرۆڤ پێویستی بە بیرکردنەوە نیە ! تەنیا خۆ بەدەستەوەدان بە خودا و پەیڕەوی تەواو لە وتەکانی نۆێنەرانی خودا ، دەبێتە مایەی ڕزگارێ ! هیندێک بیرو بۆچونی بەڕواڵەت دژە ئایینیش هەن کە بە هەمان شێوە دەڕواننە کۆمەڵگا و لایان وایە کە وڵامی دروستی هەمو پرسەکانی مرۆڤیان لە لایە ! تەنیا بە پەیڕەوی کردن لەوان مرۆڤ ڕزگار دەبێت ! هەمان هەڵەی بیرمەندانی ئایینی دوپات دەکەنەوە بەڵام بەشێوەیەکی دیکەوە ! ئەم جۆرە بیر کردنەوەی دوگمە ڕێگری بیری نۆێە ، دوژمنی گومانە ! گومانیش یەکێک لە ئامرازەکانی بەرەوپێش چونی مرۆڤە !

About Secular Kurdistan

Check Also

بانگەشەکردن بۆهاوسەرگیری مناڵان تاوانە

بانگەشەکردن بۆهاوسەرگیری مناڵان تاوانە عبدالرحمن رسول لە هەموو وڵاتێکی پێشکەوتوودا کە یاسا مەدەنی و سیکۆلار …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *