هێرش بۆسەر ئازادی یەکان مەحکوم ڕیسوابوونە !

 

عبدالرحمن رسول

ئەوەش دڵسۆزانى ئایینى ئیسلام کە خەڵکى وڵاتى پاکستان ن ئێستا لە شارى لەندەنى بەریتانیا نیشتەجێن ,زۆر توندڕەوانە هێرش دەکەنە سەر کافتریایەک لە شاری لەندەن خاوەنەکەى کوردە بەبیانوی ئەوەی ڕێزی ڕەمەزانیان نەگرتوە کافتریاکە کراوەتەوە .

ئەم هێرشە هاوشێوەى ئەو کارە توندڕەوانەیە کە خەڵکى ئیسلامیی توندڕەو لە ڕەمەزانى ساڵى ٢٠١٧ى ڕابردوو کە دوو عەرەبى سووریا بوون هێرشیان کردە سەر کەسێک بە چەقۆ بەخستى برینداریان کرد لەناو میترۆدا لە ئەڵمانیا بە بیانوى ئەوەى خواردنى خواردووە لەناو میترۆدا گوایە ڕێزى ڕەمەزانى نەگرتووە ,هەروەها لە ٢٠١٧ لە مانگى ڕەمەزاندا لە وڵاتى هۆڵندا بە چەقۆ لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرش کرایە سەر کوردێکى ڕۆژ هەڵات لە بەرئەوەى ببوە مەسیعى و خواردنى خواردبوو بەبیانوى ئەوەى ڕێزى مانگى ڕەمەزانى نەگرتووە ,لە چەندین وڵات بەداخەوە لە گەڵ هاتنى مانگى ڕەمەزاندا ئەم کارە توندڕەوى و دژە ئینسانیانە ئەنجام دەدرێت.

پێویستە مرۆڤى موسڵمان ووشیارى ئەوەندەى هەبێت کە پابەندبوون بە ئاکار و سوونەتە دینى یەکان بە زۆر ناکرێت پێویستە مرۆڤەکان ئازادبن لەوەى بە دینن یان بێ دینن لە هەڵسوکەوت و ئاکاریاندا هەروەها بەریتانیا و وڵاتانى ئەوروپا سەرجەمیان سیستەمەکەیان ئیسلامیی نى یە ,خەڵکى خاوەن بیروباوەرى جیاواز و ئایینى جیاوازى تێدایە ,پێویستە ئەو جیاوازیانە قبوڵ بکەن یاخود چوون هاتوون بۆ ئەو وڵاتانە ئەوا بگەڕێنەوە بۆ وڵاتى خۆیان یان بچن بۆ ژێر یاسا و سیستەمە دەوڵەتە ئیسلامیی یەکان .ئەوە لەبەرژەوەندى هەموولایەکە .خەڵکى زۆرى موسڵمانیش هەیە لەو دەوڵەتە پێشکەوتووانەى وەکو دەوڵەتانى ئەوروپا و بەریتان و کەنەدا و………..هیتد زۆر بە ئازادانە سوونەتە دینى یەکانى ئیسلام جێ بەجێ دەکات کەسیش پێ ناڵێ پشتى چاوت برۆیە.لە زۆرێک لەشارەکاندا مزگەوت هەیە واتە مافێکى تەواو دراوە بەکەسى موسڵمان.لەئێراندا لەشارى تاران یەک مزگەوتى سوونە مەزهەبى ئیسلامیی نى یە ,نەکەنیسە و نەکلێسە بوونى نىیە.

پێویستە دەوڵەتانى ئەوروپا و بەریتانیا وسەرجەم دەوڵەتانى شارەستانى و سیکۆلار ڕێگا نەدەن لە گەشەکردنى بیروباوەڕى توندرەوەى,بە جێ بەجێ کردنى بەرنامە و نەخشە ڕێگایەکى سیکۆلار و شارەستانى و پێشکەوتوو خواز ڕووبەڕووى ئەم جۆرە سوونەت و ئاکارو بیروباوەڕە توندڕەوی یە ببنەوە کە بەشێکى کاریگەر وبەرجەستەکردنە لە هەڵسوکەوت وبیروباوەڕى تیرۆریستى یە ناکرێت چیتر بێ دەنگ بن.پێویستە خەڵکى ئازادیخواز و یەکسانیخواز و سیکۆلارى دەوڵەتانى پێشەکەوتوو چیتر ڕێگا بە گەشەکردنى پەروەردەو فێرکردنى توندڕەوانە و دژە ئینسانى و تیرۆریستى نەدات لەژێر هەر ناونیشان و هەر بیانوێکدابێت ئەرکى هەموو لایەکە بەگژ بیروباوەرى توندڕەوى دا بچینەوە بۆ ئەوەى لەوە زیاتر جیهانى مرۆڤایەتییمان لێ وێران نەکات و سووکایەتى بەمرۆڤەکان نەکرێت بێ دەنگى لەئاست کەلتوور و فەرهەنگ و سونەتى توندڕەوى بشکێنن ,هەرکەسە خاوەنى بیروباوەرى خۆیی بێت هەرکەسە ئازادبێت چ دەخوا و چ دەخواتەوە یاخود چ ناخوات وچ ناخواتەوە.مرۆڤایەتى بە چەسپاندنى مافەکانى مرۆڤ 
وبە قبوڵکى دنى جیاوازى یەکان وئازادى یەکانەوە جوانە .

ئەوەى لە شارى لەندنى بەریتانیا ڕووى دا بە ئاشکرا هێرشە بۆ سەر مافەکانى تاکەکەس و سوکایەتى یە بە مرۆڤایەتى لە ناوجەرگەى دەوڵەتانى شارەستانى و سیکۆلار دا ,ئەمە وێراى پێویستى بەشەرمەزارى مەحکوم کردن هەیە لە هەمانکاتدا پێویستى بەوە هەیە فشارى خەڵکى پێشکەوتنخواز و سیکۆلار و ئازادیخواز بۆ سەر دەسەڵاتى شارەدارى و دەوڵەتدارى شارى لەندن بکەوێتە گەر و دەست بە کاروچالاکى بکرێت بۆ بە دەنگەوەهاتنى دەوڵەتى بەریتانیا بۆ بەرپەرچ دانەوەى بیروباوەڕى توندڕەوى لە ناوخۆیی بەریتانیادا کە لە ژێر سایەى خۆیدا بە چەندین شوێن وجێگەى جۆراوجۆر لەژێر ناوى جۆراوجۆر وجودى هەیە بۆ فێرکردن و گەشەدانى توندڕەوى کە پێویست دەکات سەرجەمیان دابخرێن .

بڵاوبوونەوەى ئەم گرتە ڤیدۆیە سادەو ساکارنى یە کە کۆمەڵێک گەنج و لا و بە کوتەک و دار هێرش دەکەنە سەر کافتریایەک کە شوێنى پشوودانى گەنجان و لاوان و تەواوى مرۆڤەکان. ئەگەر خەڵکى ئازادیخواز و سیکۆلار نەیەنە مەیدان لەئێستادا ئەوا لە داهاتوودا بەدڵنییایەوە ئاکارو هەسوکەوتى توندڕوەى و تیرۆریستى زۆر زیاتر دەبێت…..

About Secular Kurdistan

Check Also

ناوەندی سیکۆلاری کورد لە دانمارک بەهاوکاری سەنتەری کلارا سیمینارێکی ئەنجامدا

لەدنیای ئەمڕۆدا، سۆشیال میدیاو میدیای ئەلیکترۆنی ئەو ئاپ وپەیجە مەترسیدارانەی راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ کارلێکی خراپی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *