ڕۆژی ژنانی جیهانی و خەونی ئازادبوون

ڕەوەند أحمد

ڕێزگرتنی ژنان لە کۆمەڵگاینێرسالاردا چۆنە ژنان چۆن تەماشا دەکرێن؟ – ئاشکرایە ئاین پەروەران وپەیڕەوانی فیکری ڕادیکاڵی ئیسلامی،دژی هەموو جوڵانەوەیەکن بۆئازادکردنی تاك و گێڕانەوەی ئازادیبۆ مرۆڤایەتی و پێکەوەژیان بە بێجیاوازی و زاڵبوون. ئەمڕۆ ۱٦۲ ساڵ تێپەڕبووە بەسەرسەرهەڵدان و شۆڕشی ژنان بۆداواکردن و گەڕاندنەوەی مافە زەوتکراوەکانیان. ئەوەی پەیوەندی بە ڕۆژهەڵات وئیسلامەوە هیە، دابوونەریتیکۆمەڵگای کوردی بە گشتی، ژن لەزۆر جێگا وەك و ئامێرێکیخۆشگوزەرانی ڕەخساندن لە لایەنپیاوانەوە تەماشا دەکرێت، بەڵگەشلەسەر پێشێلکردنی هەمووئازادیەکانی ژنان کە لە دوایپیاوانەوە تەماشا کراون و بەردەواملە دونیایەکی تاریکدا دەیانهێڵنەوە. دورخستنەوەیان لە زانین و فێربوون،مافی خوێندن تەنها بۆ پیاوانگونجاوە بە پارساوی ئەوەیڕەفتاریان بە لاڕێدا دەچێت،مەبەست لێی کوێر کردن و کەڕکردنی مێینەیە هەتاکو پیاوان ئەومافەیان لێ وەرنەگیرێتەوە،ئەمەجگە لە لێدان و بەزۆر ناچارکردن وقۆرخکردنی بڕیاری مێینە لە لایەنپیاوانەوە. لە دەقی سورەتی (النساء: ۳٤)هاتووە: {الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاءِ بِمَا فَضَّلَاللَّهُ بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ وَبِمَا أَنفَقُوا مِنْأَمْوَالِهِمْ فَالصَّالِحَاتُ قَانِتَاتٌ حَافِظَاتٌلِلْغَيْبِ بِمَا حَفِظَ اللَّهُ وَاللاَّتِي تَخَافُونَنُشُوزَهُنَّ فَعِظُوهُنَّ وَاهْجُرُوهُنَّ فِيالْمَضَاجِعِ وَاضْرِبُوهُنَّ فَإِنْ أَطَعْنَكُمْ فَلاتَبْغُوا عَلَيْهِنَّ سَبِيلاً إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيّاًكَبِيراً} بەم شێوەیە باسی جیاوازی ژن وپیاو دەکات: واتە: پیاوان مافی بەڕێوەبەرێتیانبەسەر ژنانەوە هەیە، دەتواننچاودێریان بكەن، ژنانیش دەبێ بەپێی پلان و نەخشەی ئەوان ڕەفتاربكەن تا لەسنوری شەرعدا بێت، ئەمبەڕێوەبەرێتیەش بۆیە دراوە بەپیاوان چونكە خودا فەزڵی هەندێكیداون بەسەر هەندێكی تریاندا چونكەجستە و لاشەیان توندو تۆڵتر وبەهێز ترە لە ژنان، هەروەها پیاوان ئەركی ئەوەیانلەسەرە کە ئازووقە بدەن بە ژنان (بە واتایەکی تر بیان کڕن) جا ژنانی ژیر و چاك و پاك ئەوانەنكە ملكەچی فەرمانی مێردەكانیانبن، ئەو ژنانەش كە لەسەرپێچی وملنەدانیان دەترسن بۆ یەكەمجارئامۆژگاریان بكەن و لە سنورەكانیخودا بیانترسێنن، وە بۆ دووەم جارئەگەر ئامۆژگاری بێ سوود بووجێگای خەوتنیان بۆ ماوەیەك لێجیابكەنەوە، وە بۆ سێیەم جار ئەگەربەوەش ڕاست نەبوونەوە لێیانبدەن. پیرۆزبێت ڕۆژی ژنانی جیهانی لەهەموو خانمان.

۸ ی مارسی ۲٠۱۸

About Secular Kurdistan

Check Also

کاتێ شادی و خۆشی تۆبە بە دواکەوتویی دەکا

کاتێ شادی و خۆشی تۆبە بە دواکەوتویی دەکا مەلا هەڵۆ کاتێک وەک میراتگری داعش بەرامبەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *