بڕیارى داعشیانەى زانکۆی گەرمیان دژ بە هونەر شەرمەزاردەکەین

بڕیاری داعشیانەی زانکۆی گەرمیان دژی هونەردەبێ شەرمەزار بکرێ سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان بڕیاری قەدەغەکردنی تابلۆی شێوەکاری خوێندکار” شەریهان یونس”ی داوە لەبەرئەوەی مۆدێلی جەستەی ڕوتی ژنێکە. ئەم بڕیارە دژی هونەری شێوەکاری، بڕیارێکی دینیە و هیچ پەیوەندی بە زانکۆ و هونەرەوە نیە کە بەپێی پێوەرە جیهانیەکان پێویستە سەربەخۆبێت لە دین و یاسا دینیەکان . ئەم بڕیارە بە ئاشکرا سەپاندن ودەستێوەردانی دینە لە پرۆگرامی خوێندن و پەروەردەدا. پێچەوانەی ستانداری جیهانی و یاسای سەردەمیەکانی خوێندن و پەروەردەیە لە زانکۆ و لە بەشی هونەریدا. هەربۆیە پێویستە ئەم بڕیارە لەلایەن خویندکاران و مامۆستایانی زانکۆی گەرمیان و خەڵکی ئازادیخوازەوە شەرمەزار بکرێ و فشاربهێنرێ کە سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان هەڵیوەشێنێتەوە. زانکۆ و بەشی هونەری پێویستە شوێنی ئازادی داهێنان و بیرکردنەوە و خەیاڵی هونەری بێت و هیچ یاسایەکی دینی نەکرێتە ڕێگر لە بەردەم خوێندکاراندا کە کارە هونەریەکانیان ئەنجام بدەن. زانکۆ و بەشی هونەری زانکۆ دەبێ لە دین و یاسا دینیەکان جیا بێت و جگە لە پێوەرە زانستیەکان نابێت هیچ ڕەسم و یاسایەکی نا زانستی و دینی بکرێتە پێوەری کارە هونەری و زانستیەکان تیایدا. ناوەندی سێکولار لە کوردستان سەرەڕای شەرمەزارکردنی ئەم بڕیارە داعشیانەی سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان ،داوا دەکا کە بڕیاری قەدەغەکردنی تابلۆی “شەریهان یونس” هەڵوەشێنێتەوە و دین و یاسا دینیەکان لە خوێندن و پەروەردەدا بەکارنەهێنێ. وەزارەتی خوێندنی باڵا پێویستە دین و یاسا و ڕێسا دینیەکان لە هەموو بەشەکانی خویندن و پەروەردە و لە یاسا و پێوەرە فەرمیەکان جیابکاتەوە و زانکۆکان بکرێنە شوێنی گەیاندن و گەشەپێدانی زانست و پێگەیاندنی ئینسانی زانستخواز نەک مەدرەسەی دینی و جێبەجێکردنی شەریعەت و بڕیاری داعشیانەی قەدەغەکردنی کاری هونەری.
ناوەندی سێکولار لە کوردستان ‏2018‏/02‏/24

About Secular Kurdistan

Check Also

کاتێ شادی و خۆشی تۆبە بە دواکەوتویی دەکا

کاتێ شادی و خۆشی تۆبە بە دواکەوتویی دەکا مەلا هەڵۆ کاتێک وەک میراتگری داعش بەرامبەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *