کۆمەڵکوژى بۆرما بەرهەمى چەوسێنەرى سیستەمى دينى وسەرمایەدارى یە

عبدالرحمن رسول

کۆمەڵکوژى لەهەرشوێنێکى ئەم جیهانەڕووبدات نیشانەى هەبوونى دەسەڵات وهێزى دڕەندەیى وەحشیگەرى یە بەرامبەربەمرۆڤایەتى.نیشانەى ئەوەیەهێزێک خۆیى ڕێکخراوکردوە دەیەوێت لەپێناوبەدیهێنانى ئامانجەکانى دا کۆمەڵگاکان وێران بکات ومرۆڤایەتى قربکات.لەجیهانى ئەمرۆیى پرزانست وزانیارى دا ململانێ دینى ومەزهەبى وقەومى یەکان بەئاراستەیەک ملدەنێن کە سنوورى بەهاونرخەمرۆڤایەتى یەکان دەبەزێنن بەرەووەحشیگەرى ودڕندەیى ملدەنێن.هۆکارى ئەویە لەناوەرۆکى بەشێکى زۆر لەفکرو ئایدیاکانى ناسیۆنالیستەکان ودینەکان هاندان وئاماژە وتێڕوانینى توندڕەوى وهاندان و بەرەوازانینى کوشتنى نەیاران وموخالیفانیان زۆریان لەدەقەکانیان وسەرچاوەفکرئایدیاوئایینى یەکانیان ڕەنگى داوەتەوە وئاماژەى پێدراوە بەڕوونى,لەهەمان کاتداپارێزەرانى سیستەمى سەرمایەدارى لەپێناوى پاراستنى بەرژەوەندى یەکانیان هۆکارن بە گەشەپێدانى بەشێک لەکۆمەڵکوژى یەکان بە شێوازى ناڕاستەوخۆ,زۆر جاربەهۆى بێ دەنگ بوون وبێ هەڵوێستیان لەئاست بەشێک لەکۆمەڵکوژى یەکان لەجیهاندا ئەمەباشتر دەسەلمێنێت.

 

کۆمەڵکوژى وجینۆسایدکردنى موسڵمانانى میانمار لەلایەن بوزیەکانى ئەو وڵاتەوە,ئەوپەڕى درندەیى ودژەمرۆڤایەتى یە.خەریکە شەڕى ئاین ومەزهەبەکان ژیانى هەزارەها کەس ئەخاتە مەترسیەوە ,نەفرەت لەسەرجەم مەزهەبەدژەمرۆڤایەتییەکان,تیرۆرکردنى موسڵمانانى میانماروەحشیگەریە کە هاوشێوەى وەحشیگەرى ئیسلامیە جیهادییەکانى داعش وئیسلامى یەتیرۆریستەکان کەبەرامبەر خاوەن ئاینەکانى ئێزیدى وکاکەیى ومەسیعی ..یاخود کەسانى بێ دین ئەنجامیان دەدات.

منداڵانى رۆهینگیالەبۆرما,بەرچاوى جیهانەوەسەردەبڕدرێن ودەسووتێندرێن.هۆکارەکەى ئەوەیە شەڕى مەزهەبى ودینى ونەتەوایەتى لەلایەن سیاسی یەکانى ئەو وڵاتەوەبەرپاکراوە,لەپێناوى پاراستنى بەرژەوەندییەکانى سیاسی یەکان هانى مرۆڤەکان دەدەن کە شەڕبکەن.

ماوەیەکەدووبارەوچەندبارەشەڕلەنێوانموسڵمانانى بۆرماومیانمار وسوپاوبودییەکانى ئەووڵاتەسەرى هەڵداوەتەوە, حکومەتى ئەو وڵاتەش زۆر دڕندانە وەکو سیستەمێکى چەوسێنەر گەشە بەوشەڕو کۆمەڵکوژیانە دەدات.

بەپێى سەرچاوەى ڕاگەیاندنەکان دەیان هەزارموسڵمان بەهۆى ئەوشەڕوکوشتارەوەناچاربوون ماڵەکانیان جێبهێڵن وڕووبکەنە ڕۆژئاواى وڵات,بۆئەوەى خۆیان بگەیەننە بەنگلادیش,بەڵام هەندێکیان هەر لەڕێگەوە بەهۆى نقووم بوونى بەلەمەکانیان خنکاون.

رۆهینگییەکان خەڵکانێکى بێ ناسنامەو وڵاتن ,ژمارەیان لەبۆرمادەگاتە یەک ملیۆن کەس,زۆربەیان موسڵمانن ووژمارەیەکى کەمیشیان هیندۆسن,رۆهینگییەکان بۆرمابەوڵاتى خۆیان دادەنێنن بەڵام لەلایەن حکومەتەوەدانیان پێدانانرێت.

بەپێى سەرچاوەى ڕاگەیاندنەکانە جیهانییەکان سوپاى بۆرما(تاتماداو)وگرووپە چەکدارەکانى سەربەسوپا,لەرۆژى ٢٥/٨/٢٠١٧دەستیان بەهێرشەکان کردووە,ئەمەش دوای سوپاى رزگاریى ئاراکانەکانى رۆهینگیا(ئارسا) هێرشیان کردووەتەسەربنکەئەمنییەکان.

ئارسا,پێشترناوى بزووتنەوەىیەقین بوو,گرووپێکى ئیسلامى چەکدارەولەدارەستانەکانىباکوورى هەرێمى راخین چالاکە,لەلایەن کەسێک بەناوى عەتائوڵڵاسەرکردایەتى دەکات لەپاکستان لەدایک بووەولەمەککە گەورەبووە.ئامانجى دامەزراندنى دەوڵەتێکى ئیسلامى یە,تۆمەت باریش دەکرێت بە ریگریکردن لەدەرچوونى موسڵمانان لەناوچەى شەڕ.

حیزبەئیسلامى یەکان و دەوڵەتەئیسلامى یەکان دەیانەوێت ئەوکۆمەڵکوژیانە وەکوبانگەشەیەک بەکاربهێنن بۆ ڕاکێشانى هاوسۆزى ولایەنگرانیان لەکۆمەڵگاکانى خۆیان وکۆمەڵگاکانى جیهاندا,لەکاتێکدا لەوکۆمەڵگایەى خۆیان باڵادەستن ودەسەڵاتداران  کۆمەڵگایان خەرقى کوشتن وسێدارەو چەوسانەوەکردووە.دەوڵەتانى ئێران وسعودیەو ئەفغانستان وتورکیا لەسایەى هەبوونى سیستەمى ئایینى ئیسلامى دا  گەیشەیان بەفکروئایدیایى توندڕەوى داوە وهاوکارى حیزب وڕێکخراوە ئیسلامى یە توندڕەوەکانیانى ناوچەکەو دەوڵەتانى ترى جیهانیان کردووە  لەناوخۆیى وڵاتیش گەنجان ولاوان وژنان بەهۆى نەبوونى ئازادى ومافەکانى مرۆڤەوە ڕۆژانە ڕاپێچى زیندانەکان دەکرێن و ئەشکەنجەوئازارولەسێدارەدەدرێن چ بەئاشکراو چ بەنهێنى.

پێویستە ئەوەبزاندرێت ئەم شەڕوکۆمەڵکوژیانە بەهۆى هەبوونى هێزوحیزبە توندڕەوەبوزی یەکان وئیسلامی یەکانى ئەو وڵاتەوەیە,خەڵکیش زۆر ساویلکانەوبەهەبوونى سۆزى دینى کەوتۆتە گەڵیان بۆتە لایەنگرى کەسانى ئایینى  سیاسى لەهەردوولادا,هەربۆیە ڕۆژبەرۆژزیاتر ئاگرى شەڕى کۆنەپەرستانەى دینى زیاتر دەیان سوتێنێت وکۆمەڵکوژیان دەکات.

هەرکاتێک کەمرۆڤەکان خۆیان ووشیاربوونەوەو بڕیاریاندا چیترخۆیان وەک (کۆیلە) و(مێگەل) دەسەڵاتیش (ئەودەسەڵاتە حیزب یان دەوڵەتى دینى بێت یاخود دەوڵەتى نەتەوەیى بێت یان سەرۆکى حیزب ودەوڵەت بێت)  وەک (شوان وجێگرەوەى خوا) قبوڵ نەکەن,ئەوەشیان بەکردەوە پراکتیزەکرد,ئیترهیچ دەرفەتێک بۆ توندوتیژى وچەوسانەوە ناهێڵنەوە.

کەواتە چارەسەر بۆکۆتایى هێنان ودووبارەنەبوونەوەى کۆمەڵکوژى یەکان وشەڕوئاوارەیى دوورکەوتنەوەی مرۆڤەکانە لەهەبوونى خورافیات وبیروباوەڕى کۆنەپەرستانەیە کەمرۆڤەکان ناچاردەکات کۆیلەوزەلیل بکات و ئازادى بیرکردنەوە وجیاوازەیى یەکان قبوڵ نەکات.

 

About Secular Kurdistan

Check Also

کاتێ شادی و خۆشی تۆبە بە دواکەوتویی دەکا

کاتێ شادی و خۆشی تۆبە بە دواکەوتویی دەکا مەلا هەڵۆ کاتێک وەک میراتگری داعش بەرامبەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *