شلێر عبدالمجید : سیکۆلار دەروانێتە لایەنى ئابوورى وسیاسى وهەتا دینیەکان بە شێوەیەکى عقڵانى وە دۆزینەوە رێگە چارەى گونجاو بۆى

یەکێک لەبنەما گرنگەکانی بە رێکخستنى ژیان یاسادانان و سیستەمى بەرێوەبردنە، لەیاسادانان سزا وسیستەم بۆ ژیان دانراوە، هەوڵێکى جدى هەیە بۆ ئەوەى ئاین لە دەوڵەت جیا بکرێتەوە ،دەستور بکرێتە دەستورێکى سیکۆلارزم ،یاساکان لەژێر شەریعەتى ئاین نەبن و بنەماکانى مافى مرۆڤ بکرێتە سەرچاوەى دانانى.
تێراونینە جیاکان لەسەر سیکۆلارزم دەنگدانەوەى لە نێو کۆمەڵگاى کوردى بە خۆیەوە بینى ، مینبەرى مزگەوتەکان بووتە شوێنى دژایەتیکردنى سیکۆلارزمەکان بە جوڵانى هەستى ئاینى ،لەبەرامبەردا سیکۆلارزمەکان توانیان لەکوردستان زیاتر لە سەد هەزار واژۆ کۆبکەنەوە بۆ دەستورێکى سیکۆلارزم، بۆ قسەکردنى زیاتر لەسەر سیکۆلارزم و پێناسە و وابەستەکردنى بە ئاین، ئاگاپرێس مەلەفێکى تایبەتى کردۆتەوە هەرجارەو پرسیارەکان ئاڕاستەى کەسێک دەکات.
جەلال هۆرێنى
ئاگاپرێس : پێناسەى تۆ بۆ سیکۆلار؟
شلێر عبدالمجید: سیکۆلار یەواتاى (علمانیەت)دێت کە بەواتاى گرنگى دانە بەهەموو ئەو لایەنانەى کە دنیاین،وەجیاکردنەوەى دین لە دەوڵەت لە ئاڕاستە و بیرورا سیاسى و کۆمەڵایەتیەکان کە هەریەکە لەگەڵ ئەوەى تر سەربەخۆیە.
سیکۆلار کار بۆ رزگارکردنى هەموو ئەو شتانە دێت کە حکومەت تاکەکانى پێناچار دەکات وابەستەبن بە ئاین یان هەر دابونەرێتێکى دیاریکراو، چونکە علمانیەت برواى بەوە هەیە کە هەر کەسێک ئازادە لە هەر بیرورایەک یان چالاکیەک کە دەیەوێت ئەنجامى بدات ، وەهیچ مەرجێک یان یاسایەکى دیاریکراونیە چونکە برواى بەوەیە کە هەموو دیاردەیەک قابلى گۆرانکاریە پێشکەوتنە بەپێی ى بارودۆخى کۆمەڵگە.
سیکۆلار دەروانێتە لایەنى ئابوورى وسیاسى وهەتا دینیەکان بە شێوەیەکى عقڵانى وە دۆزینەوە رێگە چارەى گونجاو بۆى.
سیکۆلار واتا پیادەکردنى دیموکراتیەت، ناکرێت باس لە دیموکراتیەت بکرێت بەبێ بوونى کۆمەڵگەیەکى مەدەنى، بەبێ یەکسانى، بەبێ نان و ئازادى ، بەبێ حکمى یاسا و دەستور بۆ دەستەبەرکردنى کۆمەڵگەیەکى مەدەنى ناکرێتسنور بۆ بیروراکان دابنرێت، وەبە حکمى یاساو وەلانانى فکرى میتافیزیکى دەبێت.
ئاگاپرێس : سیکۆلار بەماناى دژایەتیکردنى ئاین دێت؟
شلێر عبدالمجید: سیکۆلار رێگرنیە لەبەردەم پەیرەوکردنى دین، وەدەخالەتیش ناکات وە بەپێچەوانەوە پارێزگاریشى لێدەکات.
ئاین دیاردەیە وەک هەر دیاردەیەکى ترى نێو کۆمەڵگە ناکرێت بکرێتە بنەمایەک بۆ دارشتنى یاساکان و سەپاندنى بەسەر کۆى کۆمەڵگەدا کە فرە ڕەنگ و بیروراى جیاوازن، چونکە سەپاندنى هەر بیرورایەک بەزۆرە ملێ ی واتا چەوساندنەوەى بەشەکەى تر، ناکرێت دەسەڵات یان دەوڵ’ت هەڵسێت بە ناچارکردنى هیچ هاووڵاتیەک کە دینێک یان بیروباوەرێک بەپێى لەرێگەى یاساوە بە ئاینێکى فەرمى بناسرێت لە دەستوردا. وەچالاکى و بریارى کەسەکان بە تایبەت بریارى سیاسى نابێت مل کەچى دامەزراوە دینیەکان بێت ، لەبەر ئەوە عیلمانیەت ئازادى بەتاکەکان دەدات بۆ هەڵبژاردنى هەر بیرورایەک دوور لە قاڵبدانى وە یاسایەکى دەوێت جێگاى هەموو بیروراکانى تێدا بێتەوە، وە بە پوختى دەڵێن بەڵى بۆ رێزگرتن لە ئاینەکان ، نەخێر بۆ بەبنەماکردنى ئاین لەدەسەڵاتەکاندا.
ئاگاپرێس : دانانى یاساکانى بارى کەسێتى و یاساى سزادان لەسەر پرنسیپەکانى سیکۆلار دوور لە ئاین بنەمایەکە بۆ ژیانى تاک؟
شلێر عبدالمجید: دەستور دەبێت هاوسەنگى لە نێوان مرۆڤ و ژیان دروست بکات کاتێک ئەو هاوسەنگیە دروست نەبوو خزمەتش بە خەڵک و دوا رۆژیان ناکات بەبێ جیاوازى، وە دەبێت هاوسەنگى دروست بکات لە نێوان ئەرک و مافى هەموو هاووڵاتیەک ئەویش بەیاسادەبێت وە دەبێت هەر یاساش رێگر بێت لە پێشێلکردنى دەستور و مافەکان وە پێویستە دەسەڵات دروست بکات بۆ هەر تاکێک بۆ ئەوەى ئەرکى خۆى جێ بەجێ بکات، کاتێک ئاینێک یان شەریعەتێکى دیاریکراو دەکرێت بە بنەما بۆ دارشتنى یاساکان لەگەڵ ئەوەى بەشێک لەو کۆمەڵگەیە لەو ئەرک و مافانە بێبەش دەبێت بەشەکەى تریش وابەستە دەکرێت بە کۆمەڵێک یاسا و ریساى کۆنى چەقبەست و کە دەبێتە هۆکارێک بۆ نابەرامبەرى و جیاکارى و چەوساندنەوە .
لەبەر ئەوە بۆ چەسپاندنى مافى تاکەکان بە یەکسان و بەبێ جیاکارى دەبێت دین بە هەموو شێوەیەک لە دارشتنى دەستوردا جیابکرێتەوە، بەتایبەتى لەیاساکانى بارى کەسێتى و سزادان کە لێرەدا بەتایبەتى یاساکانى بارى کەسێتى دا بەرتەسک بوونەوەیەکى ئاشکرا بەدى نەکرێت بەرامبەر بەمافەکانى ئافرەتان و وە دەستە بەرکردنى مافە یاساییەکانى لەرووى هاوسەرگیرى و شایەتى و میراتى ….هیتد.
ئاگاپرێس: ئایا دوور خستنەوەى سیستەمى خوێندنى ئاینى لەبوارى پەروەردە چى کاریگەریەکى هەیە؟
شلێر عبدالمجید: بۆ هەموو پێشکەوتنێک پێویستمان بە بنەمایەکى پتەو هەیە لە زانست و توێژینەوە کە سەرچاوەیەکى سەرەکیە لە ستراتجی گەشەپێدان، وە پەروەردە و فێرکردن پەیوەندیەکى راستەوانەى لەمەسەلەى هوشیارى و گەشەى کۆمەڵایەتیەوە هەیە.
پەروەردە مەسەلەیەکى ئاسایشى نیشتمانى پێوە بەندە لەبەرئەوە پێویستە بەشێوەیەکى زانستیانە تاکى ئەم کۆمەڵگەیە بە یەکسانى و دوو لەجیاکارى و سەپاندنى هیچ بیرورایەک ئاراستە و پەروەردە بکرێت.
پێموایە ئەگەر ئاین وەک هەر زانستێکى تر بۆ ئاشنابوونى بێت بە مێژووى ئاینەکان نەک وەک ئادیایی دینى بخرێتە سستمى خوێندنەوە کایگەرێکى ئەرێنى دەبێت، بەڵام ئەگەر ئامانج ئەوە بێت وەک بابەتێکى ترساندن و گەوجاندنى قوتابیان بێت بەدڵنیایەوە دەرئەنجامێکى نەرێنى دەبێت وە دەبێت دەسەڵات و وەزارەتى پەروەردە لە مەر ئەم مەسەلەیەدا هەڵویستیەکى جدى بکەن لەسەرى.
ئاگاپرێس :زۆرێک لەرەوتە ئیسلامیەکانى کوردستان یاخود ووتار خوێن و سەلەفیەکان دەڵێن ئەوەى لە کوردستان دەگوزەرێت شکستى عیلمانیەتە، ئایا دەکرێت دەسەڵاتى کوردى بە دەسەڵاتێکى عیلمانى هەژمار بکرێت؟
شلێر عبدالمجید: سەلەفیەکان و بانگخوازەکان دۆستى بەئەمەکى دەسەڵاتى ستەمکارى و کۆنەخوازین وە دۆستى مەرگن پێیانوایە هەرشتێک یەسەر مرۆڤدا دێت دەبێت پێ ى رازى بێت، چونکە ئەوە لە چارەى نوسراوە وەژیان لەسەر زەوى دەکەن بەدۆزەخ، تابە بەهەشتى ئاسمان شادبین.
وەک د.ئەمین عوسمان زۆر بە لۆژیکیانە باسى لەبانگخوازەکانى کوردستان کردوە کەئەمانە چۆن کردویانە بە پیشە لە هەرێمى کوردستاندا وە ئەم پیشەیە لەرووى ئاینى و مێژووى و یاساییەوە بریتیە لە ساختەکارى ، بانگخوازى ئیسلامى بۆ بەدیهێنانى مەرامى تایبەتى خۆى ناو هوشیارى خەڵکى موسڵمان دەقزنەوە بۆ بڵاوکردنەوەى فیکرى شۆڤێنى و ئیسلامى سیاسى.
لێرەدا دەتوانم بڵێم ئەمانە بۆ جێبەجێکردنى ئەو مەرامەیان پەنا بۆ هەموو شێواندنێکى و گەوجاندنى خەڵکى سادەى نێو ئەم کۆمەڵگەیە دەبەن ، وە خۆیان کردوە بە وەکیلى خودا و پێغەمبەر.
ئەم دەستە و تاقمانە کە هەڵگرى بیرو بۆچوونى سەلەفین ئامانجیان ترس و تۆقاندنى خەڵکیە هیچ زیادکردنێکى مەعریفى لەپشتەوە نیە، بۆ بەردەوامى بە پیشەکەیان لەرێگاى هەڵپەرستى و هێشتنەوەى خەڵکى بە دواکەوتوى و نەگەیشتن بەراستیەکان بەردەوام خەڵکى لە دڵە راوکێ و ترسدا دەهێڵنەوە، بەڵام سیکۆلاریستەکان لە هەوڵى ئەوەدان کە بەراستیەکانى بگات لەرێ زانست و مەعرفەوە دوور لەهەموو بیرو بۆ جونێکى کۆنەپەرستانەو جەقبەستوو، پێیانوایە کەئاین بەرهەمى کۆمەڵە و ناتوانین بە تەنیا و دوور لەلایەنەکانى دیکەى واقعى کۆمەڵایەتى هەڵسوکەوتى لەگەڵدا بکرێت وە لەدژى بڵاوکردنەوەى فکرى ترس و تۆقاندنى ئەفسانەین ، بۆیە بوار بۆ هیچ ئاینێک نارەخسێنێ رۆڵى لە گەوجاندنى خەڵکیدا هەبێت ، کەواتە لۆژیکى هێز و کۆنەپەرستى هەمیشە بۆ بەردەوام بوونى پیشەکەى دەست بە پروپاگەندەى نارەوا دەکات بەرمابەر لۆژیکى عەقڵ و مەعریفە و پێشکەوتوو خوازان و شۆرشگیران بۆ ژیانێکى ئاسوودە.
ئەوەى بەدى دەکرێت لەدەسەڵاتى کوردى بە راگەیاندن سیکۆلارن بەڵام بە پراتیک بەشێک و هاندەرێکى باشن بۆ بەرەوپێش چوونى رۆڵى کۆنەپەرستى و پاوانخوازى و ئیسلامى سیاسى، هەر لە دارشتنى دەستور و کارکردنیان لەسەر هەموو کایەکانى ناو دامەزراوەکانى دەوڵەتدا، باشترین نمونەش ناوەندى سیکۆلار لە کوردستان هەڵسا بەکۆکردنەوەى واژۆ بۆ جیاکردنەوە دین لە دەوڵەت وە دارشتنى دەستورێکى علمانى ، بەڵام ئەو لایەنانەى کە زۆرینەى کورسیەکانیانى پەرلەمانیان پێکهێنابوو کە بانگەشەى علمانیەت دەکەن هاوکارنەبوون لەوهەڵمەتە وە هەر خۆیان بەشێکى سەرەکى بوون لە دارشتنى ئەو دەستورەى کە ماف و ئازادیەکانى نێو کۆمەڵگە بەرتەسک بکەنەوە بە پێچەوانەى ئەو پەیامەى کە بانگەشەیان بۆ دەکرد.

About Secular Kurdistan

Check Also

کاتێ شادی و خۆشی تۆبە بە دواکەوتویی دەکا

کاتێ شادی و خۆشی تۆبە بە دواکەوتویی دەکا مەلا هەڵۆ کاتێک وەک میراتگری داعش بەرامبەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *