سەبارەت بە چەمکی سیکولاریزم -ئاین

دیداری ئاگاپریس لەگەل پ.د. سالار باسیرە سەبارەت بە چەمکی سیکولاریزم -ئاین

بەروار : 12 ئازار 2017

 


یەکێک لەبنەما گرنگەکانی بە رێکخستنى ژیان یاسادانان و سیستەمى بەرێوەبردنە، لەیاسادانان سزا وسیستەم بۆ ژیان دانراوە، هەوڵێکى جدى هەیە بۆ ئەوەى ئاین لە دەوڵەت جیا بکرێتەوە ،دەستور بکرێتە دەستورێکى سیکۆلارزم ،یاساکان لەژێر شەریعەتى ئاین نەبن و بنەماکانى مافى مرۆڤ بکرێتە سەرچاوەى دانانى.
تێراونینە جیاکان لەسەر سیکۆلارزم دەنگدانەوەى لە نێو کۆمەڵگاى کوردى بە خۆیەوە بینى ، مینبەرى مزگەوتەکان بووتە شوێنى دژایەتیکردنى سیکۆلارزمەکان بە جوڵانى هەستى ئاینى ،لەبەرامبەردا سیکۆلارزمەکان توانیان لەکوردستان زیاتر لە سەد هەزار واژۆ کۆبکەنەوە بۆ دەستورێکى سیکۆلارزم، بۆ قسەکردنى زیاتر لەسەر سیکۆلارزم و پێناسە و وابەستەکردنى بە ئاین، ئاگاپرێس مەلەفێکى تایبەتى کردۆتەوە هەرجارەو پرسیارەکان ئاڕاستەى کەسێک دەکات.
جەلال هۆرێنى

ئاگاپرێس :پێناسەى تۆ بۆ سیکۆلاریزم جیە ، سیکۆلار بەماناى دژایەتیکردنى ئاین دێت ؟ یان بنەمایەکە بۆ رێکخستنى ژیان بەپێ بیروباوەڕەکان؟
د. سالار باسیرە: عەلمانییەت (سێکۆلاریزم) لە ناوەرۆکدا بە واتای بێدینی نایەت و هەوڵی بێدینکردنی کۆمەڵگەش نادات، وەک لە هەندیک لایەنەوە بیناسەی هەڵەی بۆ دەکریت، دز بە مزکەوت و کلیسا نیە ، بەڵکو سیکولاریزم سیستەمێکی سیاسی و کۆمەڵایەتییەو دەیەویت ئاین و دەستور ، ئاین و دەولەت لە یەکتر جودا بکریتەوەو تیکەل بە یەکتر نەکریت و ئاین (ئاینەکان) بۆنمونە شەریعەنی ئیسلامی نەبنە سەرجاوەو بنەما بۆ دەستور. لە دەوڵەتی سێکۆلاردا زەمینەیەکی تەندروست بۆ خوداپەرستی و دینداری دەڕەخسێندرێت، بەو مەرجەی دەست لە کاروباری مەدەنی دەوڵەت وەرنەدرێت، بە شێوەیەک لە دەوڵەتی عەلمانیدا دەکرێت دیواری مەیخانەیەک بە تەک دیواری کڵێسایەک و مزگەوتێکەوە بێت، چونکە یاسایەکی مەدەنی کاروەبارەکانی دەبات بە ریکاوەو لەەسەر بنەمای ئبرینسیبەکانی ئازادی ریک دەخریت. هەربۆیە سیکولاریزم و دیموکراسیەت دەبیت دوو دیوی یەک دراو بن و سیکولاریزم بی دیموکراسیەت کونجاو نیە.
سیکولاریبزم کاردەکات لە پێناو ناساندن و بەرزکردنەوەی ئاستی هوشیاری کۆمەڵگەو بەرگری کردن لە سکولاریزم وەک سیستەمیکی سیاسی و یاسایی و کۆمەڵایەتی بۆ رێکخستنی ژیانی کۆمەڵگە. تێدەکۆشێت کاریگەری لەسەر ڕای گشتی و دەسەڵاتی سیاسی و پەرلەمان و ژیانی کۆمەڵایەتی بە قازانجی سەقامگیرکردنی مەدەنیەت و سکولاریزم دابنێت و بەئاقاری کۆکردنەوەو ریکخستنی ڕای گشتی کۆمەڵگە لە دەوری ئەم ئامانجانەو گۆڕینی سیستەمی سیاسی و پەروەردەیی و دادوەری بۆنمونە لە کوردستان بە سیستەمێکی سێکولارو نەخشە و کارەکانی دەباتە پێش.

ئاگاپرێس:زیاتر لە ٤٤ ملیۆن موسڵمان لەئەوروپا دەژین لەسایەی سیستەمی سیکۆلار،بەلام هیچ موسڵمانێک جگە لەکاتی حەج ئامادە نیە بچێت لە سعودیە بژێت هۆکارەکەی چیە؟
د. سالار باسیرە: ئه‌وه‌ ئاینه‌کانه‌ ، موسوڵمانه‌کانن له‌ ناو سیسته‌می عه‌لمانیدا مافه‌کانیان پارێزراوه ، ئه‌وه‌ی که‌ له‌ناو سیسته‌می ئیسلامی سیاسیدا هه‌رگیز پێی نه‌دراوه‌. 444 ملیۆن موسوڵمان له‌ ڕۆژئاوا ده‌ژین و له‌ سایه‌ی سیسته‌می عه‌لمانیدا ژیانێکی ئارام و ئاسوده‌ و یه‌کسان ئه‌ژین و مافه‌ ئاینیه‌کانیشیان پێدراوه ، ئەوە لە کاتیکدا کە مەکەی موسولمانان تەنیا بستێک دورە لێیانەوە کەچی هیچ مرۆڤێک ، یان موسولمانیک لەوێ نایەویت داوای مافی پەرنابەرێتی بکات ، بەلکو تەنیا پارەکانی لەوی خەرج دەکات بۆ فەریزەی حەج؟
‌ئاگاپرێس :دانانى یاساکانى بارى کەسێتى و یاساى سزادان لەسەر پرنسیبەکانى سیکۆلار دوور لە ئاین بنەمایەکە بۆ ژیانى تاک ؟ روانگەى سیکۆلار بۆ مافەکانى مرۆڤ چیە ، بەواتا کامانەن بنەماکانی سیستەمی عەلمانی؟
د. سالار باسیرە: بەلی ئەوە راستە ، تەنیا بە جیاکردنەوەی ئاین لە دەوڵەت‌و چەسپاندنی لە دەستوردا بنەمایەکی گرنگ پیک دینیت بۆ ژیانی تاک و کۆمەلگە بەلام بە راچاوگرتنی ئازادی ئاین · یەکسانیی مرۆڤەکان لەبەرامبەر یاسادا بەبێ لەبەرچاوگرتنی جیاوازی ئاینیی، مەزهەبیی، بیروڕا، بیرباوەڕ، جێندەر، نەتەوەو ڕەگەز.
· یەکسانیی نێرو مێ لە هەموو بوارەکانی یاسایی، ئابوری ‌و کۆمەڵایەتیی.
· ئازادی ڕادەربڕین، ئازادی ویژدان، ئازادی ڕەخنەگرتن ‌و توێژینەوەو داهێنان‌و نوێخوازی.
· دانانی یاساکانی باری کەسیی‌ و یاساکانی سزادان لەسەر بنەماو پرینسیپە سێکولارەکان ‌‌و دووربن لە پەیڕەوکردنی بنەماکانی هەر ئاینێک.
· سیستەمی خوێندن‌و پەروەردە دووربخرێنەوە لە بەرنامەی ئاینییەکان‌ و دەزگا ئاینییەکان.
· قەدەغەکردنی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی‌و تەکفیر لەڕێگەی بەکارهێنانی هەر دامودەزگایەک بێت بە دامودەزگا ئاینیی‌و شوێنە ئاینیەکانیشەوە.
جیاکردنەوەی ئاین لە دەوڵەت‌و چەسپاندنی لە دەستوردا .
· یەکسانیی نێرو مێ لە هەموو بوارەکانی یاسایی، ئابوری ‌و کۆمەڵایەتیی.
· ئازادی ڕادەربڕین، ئازادی ویژدان، ئازادی ڕەخنەگرتن ‌و توێژینەوەو داهێنان‌و نوێخوازی.

ئاگاپرێس : ئایا دوورخستنەوەى سیستەمى خوێندنى ئاینى لە بوارى پەروەردە چى کاریگەریەکى هەیە؟
د. سالار باسیرە: بە چاو خشانێک بە کتێبەکانی پەروەردەی ئیسلامی لە هەرێمی کوردستان بۆ پۆلی یەکەمی بنەڕەتی تا دەگاتە پۆلی دوازدەی ئامادەیی بە ڕوونی دەبینرێت چۆن ئیسلامی و سەلەفیەکان دەستیان خستۆتە نێو مینهاجی خوێندنی قوتابخانەکانی کوردستان و لەوێوە دەیانەوێت مندالانی کوردستان بکەن بە ئیسلامیی لە لایەک و کەسێکی ڕەهاگەراو قەبولنەکەر بۆ ئەوانی تر لە لایەکی دیکە. بەرپرسی یەکەم لە بە سیاسی کردن و بە ئیسلامی کردنی مندالان لە قوتابخانەکان ئیسلامیەکان و سەلەفیەکان نین بەڵکو وەزارەتی پەروەردەو وەزیری پەروەردەو سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێمن کە بەرپرسیارێتی یەکەمیان لەم کارە قێزەون و کارەسات ئامێزە دەکەوێتە ئەستۆ. بەشێکی زۆر لە کتێبەکانی پەروەردەی ئیسلامی هەر لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتیەوە تا دوازدەی ئامادەیی تەرخانکراون بۆئەوەی وا نیشان بدرێت کە ئاینی ئیسلام ئاینێکی سیاسیە، واتە ئیسلام لە توێی کتێبەکانی قوتابخانە نەک وەک ئاین نیشاندراوە بەلکو وەک ئادیۆلۆژیایەکی سیاسی بە خوێندکاران ناسێنراوە… لە کتێبی پەروەردەی ئیسلامی بۆ پۆلی دوازدەی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان پێغەمبەر کراوە بە سەرکردەیەکی سیاسی و سەربازی. ئەوەش دیسان هەمان ئەو ئارگومێنتانەیە کە کەسانی وەک قەرەزاوی و ئیسلامیەکان بەکاریان دێنن بۆ ئەوەی سوبغەیەکی سیاسی بدرێت بە ئاینی ئیسلام. بە موسوڵمان کردنی خوێندکار واتە کردنی قوتابخانە بە مزگەوت. ئەوەی زۆر بە زەقی لە تەواوی کتێبەکان بەرچاو دەکەوێت ئەوەیە کە دەق و چیرۆکەکانی کتێبەکان بە مەبەستی ئاشنا کردنی خوێندکار بە ئاینی ئیسلام نەنوسراوە بەلکو بە مەبەستی بە موسوڵمان کردنی منداڵەکان نوسراون. لێرەدا لە وانەی پەروەردەی ئیسلامی خوێندکاران وەک کەسێک پەروەردە ناکرێت کە قەبولی ڕەخنە بکات چونکە ئەوانەی ڕەخنە دەگرن “نەیارن” نەک کەسانێک بن کە تێگەیشتنێکی دیکەیان بۆ ئیسلام یان ژیان هەبێت. لیرەدا من بۆ ئەوەم میژووی ئاینەکان لە قوتابخانەکاندا بخوینریت و لەسەسر بەشیوازیکی زانستانە.

ئاگاپرێس : بەرای تۆ نالیک تێگەیشتنێک هەی لە لایەن ئیسلامییەکانەوە لە چەمکی سیکولاریزم و سیکولاریزم چی دەویت لە ئاین؟
د. سالار باسیرە : زۆریک لە ئەندامانی کۆمەلگای کوردییش و ئیسلامیە سیاسیەکانیش جۆریک لە تینەگەیشتنیان هەیە لە چەمکی عەلمانیەت (سیکۆلاریزم) ، بەوەی گوایە عەلمانیەت دژ بە ئازادی ئاینە ، لەلایەن ئەوانەوە سیکولاریستەکان تەکفیر دەکرین و دەکەونە بەر هەرەشە ، تیگەیشتنیان کورتە لەوەی کە عەلمانیەت وەک سیسته‌مێکی سیاسی نه‌ک ئایدیۆلۆژیا بۆ ئازادی ئاینە ، دژ به‌ مزگه‌وت و که‌نیسه‌و شوێنی خوداپه‌رستی نیه‌ ، بەلام کار بۆ جیاکردنەوەی دەستور و دەولەت دەکات لە ئاین (ئاینەکان). لیرەدا کۆمەلگە پیویستیی بە دەستوریکە کە نوینەرایەتی تەواوی کۆمەلگا بکات و لەسەر بنەمای بە هاولاتی بوون دروست بووبیت بی جیاوازی ئاین و مەزهەب و نەتەوەو ئیتنیک و رەنگی پیست. ئەو کاتەی ئاین دەبیتە سەرچاوەی دەستوور مافی بەشیکی کۆمەلگا پیشیل دەکریت بۆنمونە چی لەو مرۆڤانە دەکریت کە بروایان بە ئاین نیە ، یان ئیماندارن بەلام بۆ جیاکردنەوەی ئاینن لە دەستوری ولات؟
له‌ ده‌وله‌ت و سیسته‌می عه‌لمانیدا ده‌بێت ماف و ئه‌رکیش بۆ سه‌رجه‌م ئاینه‌کان دیاریکراو بێت و پارێزراو بێت به‌ پێی یاسا. سیکولاریزم دەیەویت ئاین بەریتە ئەو شوینەی بتوانیت ماف و ئەرکەکانی خۆی جیبەجی بکات و ریزی لیبگیریت و رزگاری بکات لە دەستی کۆمەلە کەسان و گروپ و حیزبی ئاینیی / سیاسی کە دەیانەوی ئاین بۆ مەبەست و بەرژەوەندی تاک و سیاسی بەکار بهێنن هەست و سۆزی ئیمانداران بۆ مەبەستیکی یەک لایەنە بەکار بهینن. لە سیستەمی سیکۆلاردا ئاین دەتوانیت هاوکاریکی دیاری دەولەت بیت بۆ خزمەت کردنی کۆمەلگا وەک ئەوەی بۆنمونە لە ولاتانی رۆژئاوا دەبینریت.
ده‌وله‌تی سێکولار رێگر نیه‌ له‌ پیاده‌ کردنی مافه‌ ئاینیه‌کان و ده‌شتوانیت ئاینه‌که‌ت بگۆڕیت و ئه‌وه‌ مافه‌ ، وه‌ک مافێکی تاک. له‌ ده‌وله‌تی عه‌لمانیدا پێویسته‌ هاولاتیان له‌ مافه‌کانیاندا له‌به‌رده‌م یاسادا یه‌کسان بن ، ئیتر سه‌ر به‌ هه‌ر کام له‌ ئاینه‌کان بیت ، به‌لام به‌ ته‌نیا جیاکردنه‌وه‌ی دین له‌ ده‌وله‌ت عه‌لمانیه‌ت ناچه‌سپێت ، بۆئه‌وه‌ی ببینه‌ خاوه‌ن عه‌لمانیه‌تێکی ته‌ندروست پێویسته‌ سیسته‌مه‌ سیاسیه‌که‌ دیموکرات بێت ، دیکتاتۆریه‌تی حیزبی بوونی نه‌بێت. به‌واتا سیسته‌مه‌ دیکتاتۆر و تۆتالیتاره‌کان ناتوانن عه‌لمانی بن به‌ تێگه‌یشتنه‌ دیموکراسیه‌که‌ به‌وه‌ی علمانیه‌ت و دیموکراسیه‌ت ده‌بێت دوو دیووی یه‌ک دراو بیت ، هەروەها بە تەنیا بە سیکولار کردنی دەستور بەس نیە بەلکو دەبلیت کار بۆ بە سیکولار کردنی کۆمەلکاش بدریت.
رژێمی نازی ، کۆریای باکور و هاوشێوه‌کانی دین و ده‌وله‌تیان له‌یه‌کتر جیاکردۆته‌وه‌ که‌چی ڕژێمی تۆتالیتێریشن. که‌مال ئه‌تاتورک دین و ده‌وله‌تی له‌یه‌کتر جودا کرده‌وه‌ که‌چی ڕژێمێکی فاشیست و ناسیۆنالیست و شۆڤێنی بوو به‌وه‌ی ئه‌ردۆگانیشه‌وه‌. لێره‌دا به‌ پێویستی ده‌زانم عه‌لمانیه‌کان بتوانن جه‌وهه‌ری عه‌لمانیه‌ت له‌ خه‌لکیی بگه‌یه‌نن. هه‌زاران ئافره‌تی له‌چک پۆشی موسولمان له‌ کوردستان که‌مپینی به‌لێ بۆ ده‌ستورێکی سێکولاریان واژۆ کردوه کە ناوەندی سیکولار لە کوردستان بیی هەستاوە‌ ، که‌واته‌ موسوڵمانێکیش ده‌توانێت که‌سێکی عه‌لمانی بێت و بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ئاین بێت له‌ ده‌وله‌ت و ئاین ته‌نیا وه‌ک مافێکی تاکی خۆی ببینێت و دەکری رۆلی کۆمەلایەتی و خزمەتکوزاریی ببینیت لە ریکای ئاینەکەیەوە.

About Secular Kurdistan

Check Also

شلێر عبدالمجید : سیکۆلار دەروانێتە لایەنى ئابوورى وسیاسى وهەتا دینیەکان بە شێوەیەکى عقڵانى وە دۆزینەوە رێگە چارەى گونجاو بۆى

یەکێک لەبنەما گرنگەکانی بە رێکخستنى ژیان یاسادانان و سیستەمى بەرێوەبردنە، لەیاسادانان سزا وسیستەم بۆ ژیان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *