کۆبونەوەی ساڵانەی ناوەندی سیکۆلار لە دانمارک

ناوەندی سیکۆلار لە دانمارک ڕاگەیاندنی کۆتایی کۆبونەوەی ساڵانە یەک شەممە 05-03-2017، “ناوەند” کۆبونەوەی ساڵانەی خۆی ئەنجامدا. لەم کۆبونەوەیەدا: 1. پیاچونەوە و هەڵسەنگاندنێک بۆ کاروچالاکیەکانی ساڵی ڕابردوو ئەنجامدار. 2. ڕاپۆرتی دارایی تاوتوێ کرا. 3. دەستەیەکی سەرپەرشتی نوێ هەڵبژێردرا لە پێنج ئەندام و دوو جێگر. 4. باس لە نەخشە و پلانی کار و چالاکیەکانی داهاتوو بۆ ئەم ساڵ (2017) کرا: a) بۆ نیوەی یەکەمی ئەمساڵ، تا کۆتایی حوزەیرانی 2017، چەند چالاکیەک خرایە دەستوری کارەوە لەوانە، لە مانگی ئەپریلدا، سمینارێک سازبکرێت. b) نەخشە و پلانی نیوەی دووەمی ئەمساڵ واتا لە مانگی تەموزەوە تا کۆتایی دێسەمبەری 2017، سپێردرا بە کۆبونەوەکانی داهاتووی (دەستەی سەرپەرشتی). 5. چەند لیژنەیەک پێکهێنرا، بۆ کاردابەش کردن و بەڕێوەبردنی کار و چالاکیەکان. لەوانە لیژنەکانی [ڕاگەیاندن، دارایی، پەیوەندیەکان و ڕێکخستن]. تێبینی: (ناوەندی سیکۆلار لە دانمارک). بەشێکە لە (ناوەندی سیکۆلار لە کوردستان) و لە ژێر تیشکی بەرنامە و ستڕاتیژەکانیدا وە بە هاوئاهەنگ کردن لەگەڵیا کار و چالاکیەکانی خۆی ئەنجام دەدات. ناوەندی سیکۆلار لە دانمارک بەشی ڕاگەیاندن

About Secular Kurdistan

Check Also

کاتێ شادی و خۆشی تۆبە بە دواکەوتویی دەکا

کاتێ شادی و خۆشی تۆبە بە دواکەوتویی دەکا مەلا هەڵۆ کاتێک وەک میراتگری داعش بەرامبەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *