ڕژێمى سێدارەى ئیسلامى ئێران بەردەوامە لەتیرۆر!!

Sunna_Shiaaعبدالرحمن رسول

دوو تەقینەوە لەشەوى یاڵدا ٢٠/٢١/١٢/٢٠١٦ لە شارى کۆیە لەباشوورى کوردستان,لەکاتێکدا کوڕان وکچان وگەنجان ولاوانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لەناوبارەگاى حیزبى دیموکراتى کوردستان خەریکى ئاهەنگێڕان وشایى وخۆشى وگۆرانى وڕەشبەڵک بوون بەبۆنەى ساڵڕۆژى لەدایک بونى دکتۆر عبدالرحمن قاسملوو(دكتۆر عه‌بدولره‌حمان قاسملوو له‌ شه‌وی‌ 1930.12.22‌ له‌ شاری‌ ورمێ‌ له‌دایكبووه‌.) لەگەڵ ئاهەنگێڕان بەبۆنەى هاتنى شەوى یاڵدا,لەهەمان کاتدا تیرۆریستان خەریکى ئامادەکردنى بۆمب وکردەوەتیرۆریستى بوون زۆربەداخەوە لەگەڵ تەواوبونى کۆڕوئاهەنگ وخۆشى وگۆرانییەکان تیرۆریستان کردەوەدژەمرۆڤایەتییەکەیان ئەنجامدا,خۆشى وشادى گەنجان ولاوانى کوڕوکچ گۆڕابەشیوەن وماتەمینى.

دوو تەقینەوە لە بەردەم دەفتەری سیاسی حزبی دیموکراتی کوردستان “حدک” لە کۆیە روویدا و کوژراو و بریندار هەیە , بەپێى سەرچاوەى ڕاگەیاندنەکان لە کۆیە : “تەقینەوەکە لە دوکانێک لە بەرامبەر بارەگای مەکتەبی سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان روویدا، ژمارەیەک کوژراو و بریندار هەن، هەندێک لە کوژراوەکان بە تەواوەتی سوتاوون”.
ڕاگەیاندنەکان ئاماژە بەوە دەدەن: “رێوڕەسمێک بەبۆنەی شەوی یەڵدا لەنێو بارەگای مەکتەبی سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەڕێوە دەچوو، رێوڕەسمەکە تەواو بوو، دواتر تەقینەوەیەک لەنێو دوکانێک روویدا، ئەو خەڵکەی لەنێو بارەگاکەبوون بۆ بەهاناوەچوونی خەڵکی نێو دوکانەکە چوونە نزیک دوکانە کەو دواتر تەقینەوەیەکی دیکە روویدا، بەهۆی تەقینەوەی دووەم ژمارەیەکی زیاتری خەڵک لەوێ بونەقوربانى و برینداربوون”.

سەرچاوەى ڕاگەیاندنەکان ڕایانگەیاندووە کە “ئەو خەڵکانەی لەبەردەم بارەگای مەکتەبی سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان بوونەتە قوربانی، ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانن، ئەوە دیار نییە کە چەندیان پێشمەرگەن و چەندیان خەڵکی سڤیلن”.
بەداخەوە بەپێى سەرچاوەى زانیاریەکان چەندین تێکۆشەرى حیزبى دێموکرات بەناوەکانى (عەلی قۆیتاسی، کادری حیزب و وەهاب میر خزری، پێشمەرگەی حیزب و سالار باقری، پێشمەرگەی حیزب و ئەرسەلان عەباس نیا، پێشمەرگەی حیزب و ناسر کەریمی، ئەندامی یەکیەتیی لاوانی دیموکرات و عەدنان عەبدوڵلا، مفەوزی ئاسایشى حکومەتى هەرێمى کوردستان ) بوونەقوربانى وچەندین کەسیى تریش برینداربوون.

تەقینەوەکە لەرێگەی دوو ماتۆڕسکیلی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجام دراوە. بەهیوام ڕوحى قوربانییەکان ئارام وشادبێ ,بەهیوام بەزووترین کات بریندارەکانیش چاکببنەوە وبگەڕێنەوەبۆناوخانەوادەوهاوڕێ کانیان. نەفرەت وڕووڕەشیش بۆتیرۆرستان.

چەندین جارە لەباشوورى کوردستان کادروئەندامان وپێشمەرگەکانى حیزبى دیموکراتی کوردستان وحیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران وحیزبى کۆمۆنیستى کرێکارى ى وحیزبى کۆمۆنیست وکۆمەڵە وسەرجەم حیزبەکانى ئۆپۆزیسیۆنى ئێرانى تیرۆردەکرێن.لەپاش تیرۆرکردنەکانیش تاوانباران وتیرۆریستان بەنادیارى وبەبێ دادگایى کردن وسزادان بۆى دەردەچن لەژێرسایەى دەسەڵاتى حیزبەکانى باشوورى کوردستان وحکومەتى هەرێمى کوردستان.

لەماوەى ڕابردووش لەباشوورى کوردستان چەندین کەسایەتى سیاسى وڕۆشنبیروڕۆژنامەنووس تیرۆرکران لەوانە(دکتۆرشڤان وڕێناس ونەزیرعمروئارام وشاپۆرعبدولقادروقابیل عادل ومحمدعلاق وهاوڕێ کانى وعەلى بۆسکانى وڕەئوف ئاکرێى وبەکرعەلى وشێخ ستاروسۆرانى مامەحەمەوسەردەشت عوسمان وکاوەگەرمیانى وئازاد احمد و ویداد حسێن وکمال شێخ سادەناسراوەبەکمالەخرەووەستاسەدیق ساڵیاوایى و مەلاهۆشیار ئیسماعیل و ڕۆژنامەنووس (شوکرى زەینەدین) پەیامنێرى تەلەفیزیۆنى (کەى ئێن ئێن ),لەنزیک شارى (ئامێدى) بەتیرۆرکراوى دۆزرایەوە,……..هیتد تیرۆرکراون.بەدرێژایى دەسەڵاتى پارتى دیموکراتى کوردستان/عێراق ویەکێتى نیشتیمانى کوردستان بەچەندین کەسایەتى سیاسى تێکۆشەرى حیزبى دیموکرات وکۆمۆنیست وئازادیخوازویەکسانیخوازى ئۆپۆزیسیۆنى دەوڵەتى ئیسلامى ئێرانى وئۆپۆزیسیۆنى دەوڵەتى ئیسلامى تورکیا لەباشوورى کوردستان لەژێرسایەى دەسەڵات وحکومەتى باشوورى کوردستان تیرۆرکراون وبەهەزاران لەکچان وژنان تیرۆروڕەشەکوژکراون زۆرینەى بکوژەکانیان بەنادیارى ماوەتەوە لەژێرسایەى سیستەم وحکومەتى کوردى باشوورى کوردستان,کەلەلایەن پارتى ویەکێتى وئیسلامى یەکان وبزووتنەوەى گۆڕانەوە ئەمڕۆبەڕێوەدەبرێت ولەناوحکومەت و پەرلەماندابەرپرسیارێتیان هەیە,ئەگەرچى لەقۆناغى ئێستاداخۆیان حکومەت وپەرلەمانیشیان پەکخستووە بەهۆى ململانێى حیزبایەتى وبەرژەوەندییەکانى حیزبەکانیان نەک لەبەر داواکارى وماف وبەرژەوەندییەکانى خەڵکى کوردستان.

ڕژێمى کۆنەپەرستى ئیسلامى ئێران بەردەوام لەهەوڵى پلاندانان دایە بۆشکستپێهێنانى گەشەى وبزووتنەوەى ئۆپۆزیۆسیۆنى کوردى ئێرانى وئۆپۆزیسۆنى ئێرانى ,هەمیشەبەردەوامەلە جێبەجێکردنى کارە دژەئینسانییەکانى لەچەشنى تیرۆروتۆقاندن وکۆمەڵکوژییەکاندا لەدژى هەڵسوڕاوانى سیاسى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بەتایبەتى وهەڵسوڕاوانى سیاسى وڕۆژنامەنووس ونوسەران وئەدیبان وشاعیران وهونەرمەندانى ئێرانى بەگشتى .هەربۆیە ئەم جۆرەکردەوەدژەئینسانیانە تەنها لەڕژێمى کۆنەپەرستى سێدارەى ئیسلامى ئێران وهاوکارەکانى وهاوشێوەکانى دەوەشێتەوە.
جارێکی دیکە دەستی ڕەشی تێرۆر و سەرچاوەی تێرۆریزم لە جیهاندا، واتە ڕێژیمی کۆماری سێدارەى ئیسلامی ئێران مەحکووم وڕیسوادەکەم.
ئەم کردەوە تێرۆریستییە جارێکی دیکە نیشانی دایەوە کە تێرۆر و سەرچاوەی تێرۆیزم لەگەڵ هەموو بنەمایەکی ئازادی و مرۆیی ناتەبایە و ڕێژیمی کۆنەپەرستى ئیسلامیی ئێران هەڕەشەیەکی جیهانییە بۆ سەر ژیانی ئینسانی.
نەمان بۆ تێرۆریستان و ڕێژیمی کۆماری سێدارەى ئیسلامیی ئێران کە سەرچاوەی تێرۆروتیرۆریزمە.

دەبێ ڕژێمى ئاخوندى ئیسلامى سێدارەى ئێران باش ئەوەبزانێت بەتیرۆروڕەشەکوژى کۆمەڵکوژى حیزبى دیموکرات لەناوناچێت وخەبات وتێکۆشانیان بۆئازادى ویەکسانى وخەڵکى ڕۆژهەڵاتى کوردستان کۆتایى نایەت بەڵکومێژوویى پڕدرەوشاوەى تێکۆشانى حیزبى دیموکرات زۆرباش دریخستووە هێزى شۆڕش وتێکۆشانیان بۆئازادى ومافەکانى خەڵکى کوردستانى ڕۆژهەڵات بەهێزتروپڕکاریگەرتردەبێت ,ئەگەرچى لەناخ ودڵى هەرئازادیخوازێک وهەرکوردێک سەرجەم قوربانیانى دەستى تیرۆر وتیرۆریستانى کۆمارى سێدارەى ئیسلامى ئێران لەیاد ناچێت ومژوویى تێکۆشانى هەرخەبات کارێک هەمیشە بەبەرزى دەمێنێتەوە.

هەرهەنگاوێکى کۆنەپەرستانەودژەمرۆڤانەى تیرۆروکۆمەڵکوژى کە سیستەمى ئاخوندى ئیسلامى ئێران کەدژبەڕۆڵەکان وگەنجان ولاوان وژنان وتێکۆشارانى ڕێگاى بەدیهێنانى ئازادى ومافەکانى خە
ڵکى کوردستان دەى نێت دەبێت باش ئەوەبزانێ ئەوە چەند هەنگاو لەمەرگى خۆیى نزیکتردەبێتەوە.

هەربۆیەلەقۆناغى ئێستا پێویستە حکومەتى هەرێمى کوردستان زۆر بەووردى هۆکارى ئەم کردەیەوەتیرۆریستى یە بۆخەڵکى باشوورى کوردستان ئاشکرابکات وبەزووترین کات بکەران وهاوکارانى ئەوکردەوەیەتیرۆریستى یە بەخەڵکى بناسێنێت وبەئاشکرادادگاییان بکات وبەسزاى خۆیان بگەیەنێت,بەپێچەوانەوەهەرکەمتەرخەمێک وپشتگوێخستنێک لەئاشکراکردنى ئەوکردەوەتیرۆریستى یە نیشانەى هاوکارى وخۆشحاڵى ئەوەدەسەڵات وحیزبانەنیشاندەدات لەباشوورى کوردستان بەگشتى لەوناوچەیەبەتایبەتى.
بڕۆخێت کۆمارى تیرۆروکۆمارى ئیسلامى سێدارەى ئێران .هەرسەرکەوتوبێت تێکۆشان بۆ ئازادى وبەدیهێنانى مافەکانى خەڵکى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بەتایبەتى و مافەکانى خەڵکى ئێران بەگشتى.

About Secular Kurdistan

Check Also

کاتێ شادی و خۆشی تۆبە بە دواکەوتویی دەکا

کاتێ شادی و خۆشی تۆبە بە دواکەوتویی دەکا مەلا هەڵۆ کاتێک وەک میراتگری داعش بەرامبەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *