د. عەلى قەرەداغى بۆچى ماستاو بۆ ئەردۆگان و ئاک پارتى ئەکات؟

?????????????
?????????????

کاروان تەیب:
د. عەلى قەرەداغى، ئەمینداری گشتی یەکێتیی زانایانی موسڵمانان و هاوکاتیش سەرۆکى دەزگاى ڕابیتەی ئیسلامیی کوردە لە کوردستانى عیراق. قەرەداغى کە چەندین ساڵى لە وڵاتانى کەنداو بەسەربردووە و کەسێکى نزیکە لە یوسف قەرزاوى، کە رۆڵى هەبوو لە بەهارى عەرەبى. قەرزاوى بە هاوکارى دەوڵەتى قەتەر و کەناڵى ئەلجەزیرە، هۆکارى دروستکردنى ئەو فەوزایەیە کە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست هەیە.
لە دوا هەڵوێستیدا، عەلى قەرەداغى بە شان و باڵى تورکیاى ئەردۆگاندا هەڵئەدات کە شارێکى سوریاى داگیرکردووەو لە ئەکاونتى خۆى لە تویتەر رۆژى 24 ى تەمووزى 2016، لە تویتێکدا نوسیویەتى:”دەستورەدانی تورکیا لە باکوری سوریا بە ئامانجی دروستکردنی ناوچەیەکی جیاکراوە و ئارامە و رێگرتنە لە دزەکردنی تیرۆرستان بۆ ناو خاکی تورکیا و هەروەها بۆ زامنکردنی رۆیشتنى پەنابەرانە بۆ ناوخاکی تورکیا، ئەوەش هەنگاوێکی دروستە”. پرسیار ئەوەیە: ئەوەى قەرەداغى ئەیکات ئەچێتە چى قاڵبێکەوە و خزمەت بەکێ ئەکات؟ بۆچى پشتیوانى لە ئەردۆگان و ئاک پارتى ئەکات؟ لەم وتارەدا هەوڵئەدەین شیکردنەوە بۆ وشەبەوشەى قسەکانى بکەین.
دواى ئەوەى کە پارتى و داد و گەشەپێدان لە تورکیا هاتنە دەسەڵات، قەرەداغى زیاتر لەو وڵاتە و کاربەدەستانى ئەو پارتە نزیک بووەوە و بەردەوام پشتیوانى بۆ کردەوەکانى تورکیا دەربڕیوە ئەمە لە کاتێکدا کە ئەو وڵاتە، بەسەرکردایەتى ئەردۆگان، هەڵمەتێکى گەورەیان لە بۆ قەتڵوعامکردنى کوردەکانى تورکیا دەستپێکردووە.
پارتى داد و گەشەپێدان، ئەو کاتەى هاتە سەر دەسەڵات وا خۆى نیشاندا کە هەوڵ ئەدات چارەسەرى پرسى کورد بکات لەتورکیا، بەوەش توانى دەنگى کوردەکان بۆخۆى کۆبکاتەوە، بەڵام هەرکە پێگەى خۆى بەهێزکرد ئیتر کەوتە وێرانکردنى شارە کوردییەکان. وەک ئەشبینین هیچ درێغى ناکات لە بۆردومان کردنى ناوچەکانى کوردستانى عیراق و پیلانگێڕیى بۆ لەناو بردنى دەستکەوتەکانى کورد لە رۆژئاواى کوردستان.
ساڵى پار، قەرەداغى، لە کاتى هەڵبژاردنەکان، دیسانەوە پشتیوانى خۆى بۆ پارتەکەى ئەردۆگان نیشاندا، ئەمە لە کاتێکدا ئەو حزبە نەیارێکى سەرسەختى پرسى کورد و هەدەپە بوو.
ئەو قسانەى قەرەداغى لە کاتێکدایە ئێستا سوپاى تورکیا جەرابلوسى داگیرکردووە لە باکورى سوریا و ئەیەوێت رێگرى بکات لە کوردەکانى رۆژئاوا تا نەتوانن هەرسێ کانتۆنەکە پێکەوە گرێبدەن. بە قسەى قەرەداغى ئەوەى تورکیا کردوویەتى بۆ ئەوەیە “تا ئاوارە سورییەکان بگەنە تورکیا”. ئەمە لە کاتێکدا کەس رێگرنەبووە کە ئاوارە بگاتە تورکیا ئەسڵەن ئەوە جێگەى باس نەبووە.
هەر لە تویتەکەیدا قەرەداغى باس لە ناوچەى “پارێزراو” ئەکات لە سایەى تورکیا. ئاخر جەبانى قەرەداغى کێ بە عەقڵییەوە ئەچێت تورکیایەک، کە دوژمنى سەرسەختى کوردە، ناوچەیەکى ئارام لە رۆژئاوا وەک تۆ پێى ئەڵێیت : “باکورى سوریا”، دروست بکات. ئەو هەمیشە تەئکید ئەکاتەوە کە رێگە نادەن هیچ کیانێکى کوردى لە باکورى سوریا دروست ببێت.
قەرەداغى وتوشییەتى لە تویتەکەى، کە هۆکارێکى ترى ئەو دەسوەردانەى تورکیا لە باکورى سوریا بۆ “رێگریی کردنە لەوەى تیرۆرستان نەتوانن دزە بکەنە ناو خاکى تورکیاوە”. لەمەیشدا نازانیین بەرێز قەرەداغى ئەیەیوێت خۆى لەگێلى بدات یان خەڵک چەواشە ئەکات و خەڵک بە گێل ئەزانێت! کە هەموو دنیا ئەزانى هەرچى تیرۆرستى ئیسلامییە، لە هەموو جیهانەوە، لە رێگەى تورکیاوە، بەهاوکارى حزبى دەسەڵاتدارى تورکیا، خۆیان گەیاندە ناو خاکى سوریا پەیوەندیان بە داعشەوە کرد. قەرەداعى ئەوە نابینێت تورکیا بە ئاشکراو بە رۆژى رووناک هاوکارى داعش ئەکات و هەموو جیهانیش ئەوە ئەزانێت، ئەدى پیمان ناڵێى جەنابى قەرەداغى ئیدى تیرۆرست ئیشى چییە بە تورکیا!؟
ئەوەى قەرەداغى و لایەنگرانى لە یەکگرتووى ئیسلامى  کوردستان و ئیسلامى سیاسی ئەیکەن، سەدا سەد ئەچێتە قازانجى دوژمنانى کورد و جگە لە شوێنکەوتنی سیاسەتە دوژمنکارەکانى تورکیا دژى کورد هیچى تر نییە. سەرچاوەى ئەو پشتیوانییەى قەرەداغى بۆ تورکیا بۆ ئەوە ئەگەڕێـتەوە کە قەتەر و قەرزاوى هاوپەیمانى ئەردۆگانە و هەربۆیە قەرەداغیش ئەبێ گوێڕایەڵى ئەوان بێت.
ئەردۆگان و حزبەکەى سیاسەت ئەکەن و ئاین بۆ بەرژەوەندییەکانى خۆیان بەکاردێنن، لە رێگەى ئایدیۆلۆژیاى ئیخوانەوە ئەیانەوێ چەند کەسێکى وەک عەلى قەرەداغى بەو شێوەیە بەکاربهێنن. کەواتە چیتر قەرەدغى و لایەنگرانى رووى ئەوەیان نابێت خەڵکى تر بە هاوپەیمانێتى دەستخستنە ناو دەستى دوژمانى کورد تۆمەتبار بکەن چونکە ئێستا خۆیان ئەوە ئەکەن.
karwantayib@gmail.com

About admin

Check Also

بانگەشەکردن بۆهاوسەرگیری مناڵان تاوانە

بانگەشەکردن بۆهاوسەرگیری مناڵان تاوانە عبدالرحمن رسول لە هەموو وڵاتێکی پێشکەوتوودا کە یاسا مەدەنی و سیکۆلار …

One comment

  1. خوينةرانى بةريز من هةلةيةكم كردووة، مةبةستم 24 ى ئابى 2016 ية نةك 24 ى تةمووزى 2016. لةكةل ريزدا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *