دابڕان لە ئیسلام یان پیرۆزکردنی هەمو دینەکان – گۆنا سعید

ئەم هەنگاوەی ڕێکخراوی دابڕان جێگای دەستخۆشی یە کە لیژنەیەکی یاسایی دروست دەکەن کە خۆبەخشانە بەرگریScreenshot 2016-06-08 at 15.18.22 - Edited
یاسایی بکات لە خەڵکانێک کە شکاتیان لە مەلا و دام و دەزگا دینیەکان هەیە لەسەر بڵاو کردنەوەی توند تیژی و تەکفیر کردن ، ئەمە زۆر باش و پیویستە .. بەڵام .. ئەوەی سەیرە هەر لەم هەوالەدا هاتتوە کە گوایا ئەو لیژنەیە لە ئێستادا خەریکی نوسینەوەی یاسایەکی باری کەسێتی یە بۆ زەردەشتیەکان … ئەوەی زۆر جێگای پرسیارە ئەوەیە کە ئایا ئەم لیژنەیە خوازیارە کە هەموو دینەکان یاسای باری کەسێتی خۆیان هەبێت وەک لە رەشنووسی دەستوور هاتتوە .. واتە زەردەشتی و یەزیدی و کاکەیی و ..هتد !!؟؟؟ … کەوایە ئایا ئەیانەوێت ژنان و کچان و گەنجانی یەزیدی و شەبەک و کاکەیی و ..هتد یش گیر بخۆن بەدەست ئەحکامی دینەکانیانەوە هەروەک چۆن ژن و گەنجی موسوڵمان گیری خواردوە !!!؟؟؟؟ .. ئایا بە راستی ئەم لیژنەیە و ڕێکخراوی دابڕان ئەمە بە چارەسەر دەزانن !!؟؟ .. ئایا ” دوعا ” مان بیر چۆوە کە بە هۆی پەیوەندی خۆشەویستی لەدەرەوەی ئەحکامی دینەکەی خۆی چی بەسەر هات !!؟؟؟ .ئەم هەموو ژنە موسوڵمانەمان بیر چوو کە چۆن بەدەست ئەحکامە کانی هاوسەرگیری و تەلاق و میراتی و سەرپەرشتی منداڵ وفرەژنی ەوە گیریان خواردوە و ژیانیان پرە لە توند و تیژی و بەردەوام ستەمی کۆمەڵایەتی و سیستەماتیکیان لێ دەکرێت !!؟؟ .. ئەم لیژنەیە دەلێن با ئەوانەی سەر بە دەینەکانی تر وەک موسوڵمانان مافیان هەبێت لە یاسای باری کەسێتیدا ؟؟ .. ئایا نازانن ئەوەی کە مافی هەیە لە یاسای باری کەسێتی ئیسلامیدا تەنها پیاوە و لە ةیو پیاوانیشدا بە تایبەت ئەوانەی کە موڵکیان هەیە ، ئایا نازانن کە ژنی موسوڵمان چەند بێ حورمەت کراوە لە یاسای باری کەسێکتیدا ، ئایا ئێوەش هەر پاراستنی مافەکانی ” پیاو” ی موسوڵمان و پیاوی دینەکانی تر بر ئەرکی خۆتان دەزانن !!؟؟ .. ئەم هەموو موجامەلەی دینە بۆ ؟؟ .. لە بەرامبەر دینی ئیسلامدا ئیوەش هاتوون دەتانەوێت ئەوەندەی تر ماڵی خەڵک وێران کەن بە سەرخستنی دینەکانی تر ، مەگەر ئەوان یاساکانیان باشترە بۆ مافی مرۆڤ و مافی ژنان و گەنجان ؟؟؟؟ .. ئایا بە ڕاستی لیژنەکە و ڕێکخراوی دابڕان ئەمەیان بەسەردا تێپەڕیوە !؟ یان تەواو بڕوایان پێیەتی !!؟ .. ئایا ناتوانن بڕوایان بە بوونی یەک یاسا و یەک دەستوور بۆ هەموان هەبێت کە سێکولار و مەدەنی بێت و هیچ دینێک چوارچیوەکەی دیاری نەکات و لە داداگای مەدەنی جێ بەجێ بکریت و کار بۆ نوسینەوەی یاسایەکی باری کەسێتی مەدەنی بکەن !!؟؟ .. ئەمە دەقی هەوالەکەیە و لەم لینکەی خوارەوە وەرمگرتوە :” دەستەیەكی نوێی خۆبەخشی پارێزەران پێكهێنرا .. لەئێستاشدا سەرقاڵی پڕۆژە یاسای باری كەسێتین بۆ زەردەشتیەكان.

http://www.dwryan.net/Direje.aspx?Jimare=3025

ئەم کارەی ئەم لیژنە پارێزەرە دابڕان نیە لە ئیسلام بەڵکو پیرۆزکردنی هەمو دینەکانە هەروەک لە پڕۆژەی دەستوری هەرێمدا هاتوە. ناوەندی سێکولار لەکوردستان لە بەرامبەر ڕەشنوسی دەستوری هەرێم ڕایگەیاند کە “دەستوری هەرێمی کوردستان دەبێت  یەکسانیی هەموو هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر یاسادا ڕابگەیەنێت بەبێ لەبەرچاوگرتنی جیاوازی ئاینیی، مەزهەبیی، بیروڕا، بیرباوەڕ، جێندەر، نەتەوەو ڕەگەز و زمان . ماددەی سییەم کە پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە “نابێ حوکمەکانی باری کەسێتی پەیڕەوانی ئاینێک لەسەر پەیڕەوانی ئاینێکی دیکە بسەپێنرێت” وا دەردەکەوێت کە مافە ئاینییەکانی هاوڵاتیانی هەرێم دەپارێزێت بەڵام لە جەوهەردا کۆمەڵگە لەسەر بنەمای ئاین‌و ئاینزا لە یەکجیادەکاتەوەو لەبەرامبەر یاسادا نایەکسانیان دەکات. بۆنمونە چۆن دەکرێت موسڵمانێک ئەگەر دزی کرد ئەوە دەستی ببڕدرێت کەچی ئێزیدییەک ئەگەر دزی کرد ئەوە شەش مانگ زیندانی بکرێت. ئەمە نایەکسانی‌ دەسەپێنێت نەک یەکسانی کە ئەرکی دەستورە. بەم شێوەیە ئەم مادەیە  شەریعەتی ئیسلامی و پەیڕەوی ئاینە جیاوازەکان دەکات بەیاسا و هەموو هەموو بنەما مەدەنی و مۆدێرنەکان ویاسا مەدەنیەکانی باری کەسی دنیای ئەمڕۆ دەسڕێتەوە.
لە دەستوری هەرێمی کوردستاندا پێویستە بنەماکانی یاساکانی باری کەسیی‌ لەسەر پرینسیپە سیڤیل و مەدەنی  و مافە جیهانیەکانی مرۆڤ دابنرێ و دووربن لە پەیڕەوکردنی بنەماکانی هەر ئاینێک .

“ڕاگەیاندنی ناوەندی سێکولار لە کوردستان سەبارەت بە ڕەشنوسی دەستوری هەرێمی کوردستان”

ڕاگەیاندنی ناوەندی سێکولار لە کوردستان سەبارەت بە ڕەشنوسی دەستوری هەرێمی کوردستان

About Secular Kurdistan

Check Also

بانگەشەکردن بۆهاوسەرگیری مناڵان تاوانە

بانگەشەکردن بۆهاوسەرگیری مناڵان تاوانە عبدالرحمن رسول لە هەموو وڵاتێکی پێشکەوتوودا کە یاسا مەدەنی و سیکۆلار …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *