پەیامی پشتیوانی ماڵپەڕی هەڵوێست بۆ “ناوەندی سێکۆلار لە کوردستان”

Halwestبەرێز دەستەی دامەرزێنەری “ناوەندی سێکۆلار لە کوردستان”
پاش رێز و حورمەت.
دەسبەکارکردن و چالاک بوونی ناوەندەکەتان لێ پیرۆزبایی دەکەم، هیوام گەیشتنتان بە ئامانجەکانتانە.
ئێوەی بەرێز هەنگاوێکی مەزن و مێژوویی‌تان هەڵگرتوە، لەبەر ئەوە، کوردستان لەم سەردەمەدا کە ناوەندە ناحکوومەتیەکان دەوری گرنگ لە فەرهەنگ سازیی و راهێنانی کۆمەلگە لەگەل نورم و خواستە ئیمرۆژیەکان دەگێرن، هەمیشە کەمایەسیی نەبوونی ناوەندێکی سەربەخۆی نا ئیدئولۆژیکی مەدەنی(ناحکوومەتی)، بۆ داکۆکی و پەرەدان بە سێکۆلاریزمی پێوە دیار بوو. گەرچی زۆر لە حیزبە کوردیەکان ئیدیعای سیکۆلار بوون دەکەن، بەلام بەپێی ئەوەی حیزب کاری سیاسەت کردنە، بە زۆری سیکۆلاریزمیان (وەک زۆر دیاردە و چەمکی دیکە) کردوەتە قوربانی بەرژەوەندیە حیزبیەکانیان. کە دەکرێ بە چەشنێک ئوپەرتونیزم بی‌شوبهێنین.
بەداخەوە دەسکەوتی ئەو ئوپۆرتونیزمە بۆ کوردستان(هەر چوار پارچە) گەشەیەکی نا هەق و نارەوای ئیسلامی سیاسی بوە. ئەوە لەکاتێکدایە کە کورد مێژووی دەیان سال خەباتی سیاسی- سێکۆلار و نا ئیدئولۆژیکی هەبووە و بە پێچەوانەی نەتەوەکانی دەوروبەر، گەرچی (کورد) زۆرینەی موسوڵمانە، بەلام لە دین وەک ئامراز بۆ گەیشتن بە ئامانجی کەڵکی وەرنەگرتووە.
بەریزان، وێرای پیرۆزبایی دوبارە، ئاگادارتان دەکەم ماڵپەڕی هەڵوێست وەک مالپەڕیکی چەپ و سیکۆلار کە هەولی گشتی کردنی دروشمی”مافی دیاریکردنی چارەنووس”ی نەتەوەی کوردە، ئامادەیە بەرادەی توانی، هاوکار و پشتیوانتان بێت. بێگومان ئەو هاوکاریە و پشتیوانی کردنە بەستراوەتەوە بە سەربەخۆ و نا ئیدئۆلۆژیک بوونی ناوەندەکەتان.
سەرکەوی خەباتی گەلی کورد بۆ گەیشتن بە مافی دیاریکردنی چارەنووس، کە لە دێموکراسی، دادپەروەریی و سیکۆلاریزمدا خۆی بنوێنێ.
بەڕیوەبەریی ماڵپەڕی هەڵوێست ، خەلیلی غەزەڵی

About admin

Check Also

هەڕەشە و هاندانی توند تیژی ” لیژنەی فەتوای شەرعی ڕانیە وقەڵادزێ ” سەرکۆنە دەکەین !

هەڕەشە و هاندانی توند تیژی ” لیژنەی فەتوای شەرعی ڕانیە وقەڵادزێ ” سەرکۆنە دەکەین ! …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *