بیروڕا

بیروڕا

ته‌نها یه‌کجار بیربکه‌ره‌وه‌!

د. هێرش ره‌سوڵ: له‌ شوێن و بۆنه‌ی دیکه‌شدا‌، ده‌رباره‌ی به‌جێهێنانی ئه‌رکی رۆشنگه‌رانه‌ له‌لایه‌ن راگه‌یاندنی کوردییه‌وه‌ دواوین، و جه‌ختمان له‌وه‌ کردۆته‌وه‌، که‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌و میدیایه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌یبینین، به‌هێزیی بزاڤ و ئاراسته‌ی سه‌له‌فییه‌ت و نه‌ریتگه‌را و داخرانه،‌ له‌ به‌رامبه‌ر بزاڤی رۆشنگه‌ری و ئه‌قڵانییه‌ت و کرانه‌وه‌دا. له‌وه‌ش کاره‌ساتتر ئه‌وه‌یه،‌ زۆرجار راگه‌یاندنی کوردی له‌ هه‌رێمی کوردستاندا، ببێته‌ پرۆژه‌یه‌ک بۆ به‌رهه‌مهێنان و …

Read More »

مافەکانی ژنان لە هەناوی یاساکانەوە لەباردەبرێن !

گۆنا سەعید: ئەم ووتارەم تایبەتە بە دەرخستنی ئەو یاسا یانەی لە هەرێمی کوردستان دژایەتیان هەیە لەگەڵ یەکسانی ژن و پیاو و وەک هاوڵاتی یەکسان مامەلەی ژنان ناکەن و تەنانەت  پیشێلکاریەکی ئاشکرای مافە بنەڕەتیەکانی ئینسانی ژن دەکەن.

Read More »

( سیڕاتی موسته‌قیم سیڕاتی عه‌لمانیه‌ت و حوكمی دیموكراتیه‌ )

د. سالار باسیره‌: له‌م نوسینه‌دا به‌ 30 خال ریزبه‌ندی كۆمه‌لێك سه‌رنج و تێبینی و شیكاریم به‌ گشتی له‌سه‌ر ئیسلام و ئیسلامی سیاسی له‌ كوردستانیشداو مه‌ترسیه‌كانی خستۆته‌ ڕوو ، تێیدا ئاماژه‌م به‌ وته‌و بۆچوونی مه‌لاو زانایانێكی ئاینی له‌ كوردستان ، و چه‌ندین سوره‌تی قورئان داوه‌.. نوسینه‌كه‌ دیدێكی ڕه‌خنه‌گرانه‌و شیكاریشه‌و چه‌ندین پێشنیازو ئامۆژگاریشی له‌خۆ گرتوه‌و به‌ هیوای هوشیار كردنه‌وه‌و هه‌روه‌ها ببێته‌ بابه‌تی …

Read More »

سکۆلاریزم یا دەوڵەتی ئیسلامی

ئاسۆ کمال: داعش ،خەلافەتی ئیسلامی وەک بەدیل بۆ ئەزمەی دەسەڵات لەناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانی عەرەبیدا زەقکردۆتەوە .لە کێشەی بنبەستی سیاسی و ئابوری لە جیهانی عەرەبی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەوڵەتی ئیسلامی بەدیلی هەموو باڵەکانی ئیسلامی سیاسی و ستراتیژی هاوبەشی بزوتنەوە ئیسلامیەکانە بەرامبەر بە سیستەمی ناسیونالیستی وعەسکەری فەرمانڕەوا . لە شەڕی ئەم بەدیلە بورژوازیانەدا خاڵی لاوازی ئەم سیستەمە فەرمانڕەوایانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست …

Read More »

جەنگی ناشێلگیرانە دژی داعش!

رێبوار ئەحمەد: داعش وەکو هێزێکی دڕندەی ئسلامی مستەحەقی تەفروتونابونە. هەر هێزێک بیەوێ شێلگیرانە ئەم کارە بکات، لەوانە ئەگەر ئەمریکای سەرکردەی جیهانی تیرۆریزمی دەوڵەتیش بێت، وە ئەگەر بەپێی مەرام و ئامانجەکانی مستەحەقی پشتیوانیش نەبێت، لانی کەم نابێ خودی جەنگەکەی سەرکۆنە بکرێت. بەڵام ئەمریکا نایەوێ ئەم کارە بکات و پێشتر باسمان کردوە، ئەو خۆی داعشی خوڵقاندوەو ئێستاش تەنها یاریەکی سیاسی بەم مەسەلەیەوە …

Read More »

“دابڕان” هەنگاوێک بۆ پێشەوە ،دوو هەنگاو بۆ دواوە

ئاسۆکمال : کۆنفرانسی دابڕان لە ٢٦/٤/٢٠١٥،کە بەسەرپەرشتی مەلا بەختیار گیرا ،پەیامێکی ڕاگەیاند کە “فشاری فكری خستنەسەر دەسەڵات، بۆ چەسپاندنی سیستەمێكی سیكولار “و “نەهێشتنی هەژمونی ئەو تێكستانەی، بەدرێژایی مێژوو، بەتایبەتی لەسەر دەستی شەرعناس‌و لێكدەرە گۆشەگیرەكانی فەرمودەو تێكستەكان، بەپێی ئایدیۆلۆژیەتی مەزهەب‌و شەریعەت‌و دەسەڵاتە سیاسی‌و كۆمەڵایەتیەكان، سەپێنراوون.” ،بە “دابڕان” لە قۆناغەكانی لەمەوبەر، بە لۆژیكی رەخنەی ئەقڵانی؛ ئەقڵی ئازادو ئازادیی بیروڕا؛ بەرامبەر ئیسلامی نەریتگەرا”.

Read More »

ڕۆشنگەری واتە ئیلحاد!

پەیامێک بۆ کۆنفڕانسی دامەزراندنی ڕێکخراوی “دابڕان” حەمە غەفور: ئەو کۆنفڕانسەی بڕیارە ئەم پڕۆژەیەی ڕۆژنامەی چاودێر پەسەندو بەکردەوە دەربهێنێت، ئەگەر ئازایەتی هێندەی تێدا نەبێت ڕاشکاوانە لە مانیفێستی ڕێکخراوەکەدا بنووسێت ئیلحاد لە کوردستان ئازادە، هەق نییە بەهیچ جۆرێک باسی ڕەخنە لە ئایینی ئیسلام‌و هەژموونی ئایینی بگرێت چ جای باسی ڕۆشنگەری بکات! ڕۆژنامەی چاودێر بە سەرپەرشتی مەلا بەختیار دوێنێ ڕۆژی یەکەمی کۆنفڕانسی دامەزراندنی …

Read More »